04/09/2026 226 جار خوێنراوەتەوە

واشنتۆن داوای ڕێككەوتنێكی نوێ و گشتگیرتر لەگەڵ ئێران دەكات

پەیام 

واشنتۆن گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنە كۆنەكەی لەگەڵ ئێران ڕەت كردەوە و داوای ڕێككەوتنێكی نوێ و گشتگیرتر دەكات.

ڕۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز" لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاوی كردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت تێپەڕ بێت لە ڕێككەوتنە كۆنەكانی لەگەڵ تاران و داوای ڕێككەوتنێكی نوێ دەكات كە دۆسیەی ئەتۆمی و گەرووی هورمز لەخۆ بگرێت. 

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە كە هیچ دانوستانێك ئەنجام نادرێت تا ئەو كاتەی ئێران هێرشەكانی بۆ سەر كەشتییەكان لە گەرووی هورمز ڕادەگرێت.

لە لایەكی دیكەوە، نێوەندگیرەكان لە هەوڵدان بۆ هێشتنەوەی كەناڵە ناڕاستەوخۆكانی پەیوەندی بە كراوەیی بۆ ئامادەكردنی چوارچێوەیەك بۆ گفتوگۆی داهاتوو. 

واشنتۆن دەیەوێت گەرووی هورمز بە كراوەیی بمێنێتەوە بێ گوێدانە ئەنجامی دانوستانەكانی تاران و مەسقەت. 

لە بەرامبەردا، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، غولام حوسێن موحسنی ئاژەیی ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی ناچێتە ژێر هیچ فشارێك و ئاماژەی بەوە كرد كە جیهان بەرەو سیستمێكی نوێ دەچێت كە چین تێیدا ڕۆڵێكی كاریگەری دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگری سووریا تۆمەتباری سەرەکی کۆمەڵکوژی بانیاسی ساڵی ٢٠١٣ دەستگیر کرد

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ زیانی لێكه‌وته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ پشوو

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەلەستین داوای سزادانی هەندێک گرووپی چەکدار دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور: جه‌نگی یه‌مه‌ن هه‌زاران كه‌سی بێ ماڵوحاڵ كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ریاز... دەسەڵاتدارانی سعودیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنه‌ر له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییەکان: فڕۆکەخانەی مەلیک خالد و پاڵاوگەی ئارامکۆمان بە ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران: دەستکاری پێشنیازەکەی واشنتۆنمان کردووە

سەرەتا