1 کاتژمێر پێش ئێستا 68 جار خوێنراوەتەوە

سۆمۆ: هەناردە زیادیكردووە و 70%ـی ئەو نەوتەی لە هورمز تێدەپەڕێت، هی عێراقە

پەیام 

لەگەڵ كەمبوونەوەی كۆتوبەندەكانی سەر گەرووی هورمز، كەرتی نەوتی عێراق هەناسەیەكی داوە و هەناردەی ڕۆژانەی نەوت بازدانێكی گەورەی تۆمار كردووە، تەنانەت لەسەدا 70 ی ئەو نەوتەی بە هورمزدا تێپەڕ دەبێت، نەوتی عێراقە
 
عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە چاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاند كە تێكڕای هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی ڕابردوودا گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 354 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، كە ئەمەش بەرزترین ئاستە لە دوای دەستپێكردنی جەنگی ئەمریكا و ئێرانەوە. 

بەپێی زانیارییەكانی سۆمۆ، كۆی گشتیی هەناردەی نەوت لەو مانگەدا گەیشتووەتە 73 ملیۆن بەرمیل، كە داهاتەكەی 4 پ‌وینت 5 ملیار دۆلار بووە. ئەمە لە كاتێكدایە كە هەناردەی هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران پێكەوە تەنیا 32 ملیۆن و 114 هەزار و 677 بەرمیل بووە، بە داهاتی كەمتر لە 2 پ‌وینت 336 ملیار دۆلار.
 ئەم بووژانەوەیە پاش ئەوە دێت كە ئێران ڕێگەی داوە هەندێك لەو كەشتییانەی نەوتی عێراقیان هەڵگرتووە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ ببن. لە بەرانبەردا، شەتری ئاشكرای كرد كە لە ئێستادا لەسەدا 70ی ئەو نەوتەی كە بە گەرووەكەدا تێپەڕ دەبێت، نەوتی عێراقییە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆمۆ: هەناردە زیادیكردووە و 70%ـی ئەو نەوتەی لە هورمز تێدەپەڕێت، هی عێراقە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیرى دارایی عێراق: لە نیەتماندا هەیە گرێبه‌سته‌كان دابمه‌زرێنین و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ دەستپێبکەینەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    فالح ساری: ئاشكراكردنی داهاتەکان بنەمایەكی سەرەكییە بۆ داڕشتنی بودجەیەكی ورد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 968 هەزار دینارە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 95 دۆلارەوەیە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوریا دەیەوێت بە گواستنەوەى نەوتى عێراق جێى گەرووى هورمز بگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئه‌و كه‌شتییه‌ی له‌ هومز ده‌ستمان به‌سه‌ردا گرت، سوته‌مه‌نی قاچاخی هه‌ڵگرتبوو

سەرەتا