1 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
سەدان بیانى لە زیندانەکانى عێراقدان و وڵاتانی ئەورووپاش لە وەرگرتنەوەیان بێباكن
پەیام
عێراق سەرقاڵی گەورەترین پرۆسەی لێكۆڵینەوەیە لەمێژووی خۆیدا.. دۆسیەی زیاتر لە 5700 دەستگیركراوی داعش كە چەند مانگێك لەمەوبەر لە زیندانەكانی (هەسەدە)ـەوە لەسووریا ڕادەستی عێراق كران، پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێ و یەكلاكەرەوەوە. ژمارەیەك لە تۆمەتبارەكان ئازاد كراون، هەروەها بریارە سەدان كەسیان رادەستی سووریا بكرێنەوە و سزادراوە ئەورووپییەكانیش لەگەڵ وڵاتەكانیان هەماهەنگی بكرێت بۆ وەرگرتنەوەیان بەڵام ئەوانەی سزای لەسێدارەدان دەیانگرێتەوە، رادەستی وڵاتانی خۆیان ناكرێنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە