58 خولەک پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
بۆلیڤیا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سه‌ربازگه‌یه‌ك 10 كوژراو و ده‌یان برینداری لێكه‌وته‌وه
په‌یام
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سه‌ربازگه‌یه‌كی وڵاتی بۆلیڤیا بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 10 كه‌س و برینداربوونی ده‌یانی دیكه.
به‌رپرسانی خۆجێیی له بۆلیڤیا ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سه‌ربازگه‌یه‌كی شاری "فیاچا" له دووری 30 كیلۆمه‌تر لابازی پایته‌خت، لانیكه‌م 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له 60 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له كۆگایه‌كی یارییه ئاگرینه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووی داوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ناوچه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌ی قوربانییان بگاته 15 كه‌س، له كاتێكدا 14 بریندار بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی پایته‌خت گواستراونه‌ته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێز بووه كه زیانی به ده‌یان خانووی ده‌وروبه‌ری سه‌ربازگه‌كه گه‌یاندووه و په‌نجه‌ره‌كانی شكاندوون، تیمه‌كانی فریاگوزاری و پۆلیس له لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه‌كانن.
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی گه‌رمی هۆشداری له ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی دووباره ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه داوا له هاووڵاتییان كراوه لانیكه‌م 150 مه‌تر له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە