1 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
بایک: بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی پێویستی بە هەنگاوی یاسایی و سیاسییە
پهیام
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت، "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئێستادا لەبەردەم هەڕەشەی بنبەستدایە، بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە پێویستی بە هەنگاوی یاسایی و سیاسییە".
جەمیل بایک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (ANF) ڕایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئێستادا لەبەردەم هەڕەشەی بنبەستدایە، بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە پێویستی بە هەنگاوی یاسایی و سیاسییە، گەل لە پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتدا پێویستە چاوەڕوانی دەوڵەت نەبێت، هیوای لەسەر هەڵنەچنێت، پێویستە خۆی ڕێکخراو بکات و خۆی هەموو کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات.
بایک وتوشیەتی، گەلی کورد متمانەی بە ڕێبەر ئاپۆ هەیە، کە دانوستانکاری سەرەکییە و ڕێبەر ئاپۆش بە باشترین شێوە نوێنەرایەتیی ئەم متمانەیە دەکات.
بەوتەی بایک، ئەو ڕێگا و ڕێبازانەی کە ئێستا دەخرێنەڕوو، لەگەڵ سرووشت و خەسڵەتی پڕۆسەکەدا یەکناگرنەوە، لەلایەکەوە باسی چەکدانانی تەواوەتی دەکرێت؛ لەلایەکی ترەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە دەرەوە دەهێڵرێتەوە.
مانگی ڕابردوو پەرلەمانی توركیا یاسایەكی مێژوویی بۆ داماڵینی چەكی پەكەكە و تێكەڵكردنەوەی چەكداران بە ژیانی مەدەنی پەسەند كرد، كە پێشبینی دەكرێت نزیكەی 15 هەزار كەس بگرێتەوە، ئەم هەنگاوە وەك دەرفەتێكی دەگمەن بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێیەكی چل ساڵە و چاكسازیی دیموكراتی لە وڵاتەكەدا دەبینرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە