53 خولەک پێش ئێستا
45 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا به به‌های 150 ملیۆن دۆلار هێلیكۆپته‌ر به عێراق ده‌فرۆشێت
په‌یام
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر فرۆشتنی هێلیكۆپته‌ری "بێڵ 412" به عێراق به به‌های 150 ملیۆن دۆلار دا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر گرێبه‌ستێكی نوێی فرۆشتنی چه‌ك به عێراق، كه هێلیكۆپته‌ری پێشكه‌وتووی جۆری "بێڵ 412" له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی "سكای نیوز"، به‌های ئه‌م گرێبه‌سته سه‌ربازییه به 150 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
ئه‌م هێلیكۆپته‌رانه له جۆری فره مه‌به‌ستن و بڕیاره سوپای عێراق بۆ چه‌ندین ئه‌ركی جیاواز به‌كاریان بهێنێت، له‌وانه: گه‌شته چاودێرییه‌كان، گواستنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان و ئه‌نجامدانی كاره فریاگوزارییه‌كان له كاتی ڕووداوه سروشتییه‌كاندا.
ئه‌م بڕیاره‌ی واشنتۆن له چوارچێوه‌ی به‌هێزكردنی تواناكانی سوپای عێراق و په‌ره‌پێدانی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا دێت، كه ئامانج لێی زیادكردنی كارایی هێزه ئه‌منییه‌كانه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە