1 کاتژمێر پێش ئێستا
70 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مریكا چوار دامه‌زراوه‌ی توركی سزادا
په‌یام
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه سزای به‌سه‌ر سێ كۆمپانیای توركی و بانكێكدا سه‌پاند.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ سزای به‌سه‌ر سێ كۆمپانیای توركی و بانكی "گۆڵدن گڵۆبه‌ڵ"دا سه‌پاند، ئه‌وه‌ش به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به تۆڕه‌كانی ئێران و ئاسانكاری بۆ مامه‌ڵه داراییه‌كانی تاران.
سكۆت بێسێنت، وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه دووپاتكردنه‌وه‌ی جدییه‌تی واشنتۆنه له به‌رده‌وامبوونی فشاره ئابوورییه‌كان و دابڕانی دارایی ئێران، هۆشداریشیدا له ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر دامه‌زراوه داراییه‌كانی دیكه‌دا.
ئه‌م بڕیاره هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاڵۆزییه مه‌یدانییه‌كان و هاوێشتنی مووشه‌كی بالیستی له ناوخۆی ئێرانه‌وه، كه بووه هۆی تێكچوونی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
واشنتۆن ئه‌م دامه‌زراوانه تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی یارمه‌تی ئێرانیان داوه بۆ ده‌ورلێدانه‌وه‌ی سزاكان و به‌رده‌وامبوونی مامه‌ڵه ده‌ره‌كییه‌كانی، له كاتێكدا ئیداره‌ی ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات هه‌موو كه‌ناڵه داراییه‌كانی تاران دابخات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە