55 خولەک پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
نه‌خشه‌ی جیهان به شێوازێكی نوێ ده‌كێشرێته‌وه
په‌یام
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی نوێی جیهاندا كه به شێوازێكی واقیعیتر قه‌باره‌ی كیشوه‌ره‌كان نیشان ده‌دات.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێكی بۆ گۆڕینی نه‌خشه‌ی جیهان په‌سه‌ند كرد، تاوه‌كو قه‌باره‌ی كیشوه‌ره‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌تر ده‌ر بكه‌ون.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه، قه‌باره‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقا گه‌وره‌تر ده‌كرێت و ڕووبه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر نه‌خشه بچووك ده‌بێته‌وه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌فریقا و وڵاتی تۆگوه پێشنیاز كرابوو، 164 ده‌نگی به‌ڵێی هێنا و ته‌نیا ئه‌مریكا دژی وه‌ستایه‌وه و شه‌ش وڵاتیش بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد.
مه‌به‌ست له‌م بڕیاره وازهێنانه له "نه‌خشه‌ی مێركاتۆر" كه له ساڵی 1569ـه‌وه به‌كار دێت و به‌هۆی هه‌ڵه‌ی كێشانه‌وه، ڕووبه‌ری هه‌ندێك ناوچه‌ی به نادروستی نیشان ده‌دا.
له‌وباره‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تۆگۆ ڕایگه‌یاند: نه‌خشه‌كان تێگه‌یشتنی ئێمه بۆ جیهان دروست ده‌كه‌ن و نابێت وێنه‌یه‌كی شێوێنراو بگوازنه‌وه.
له به‌رانبه‌ردا، نوێنه‌ری ئه‌مریكا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به "ئه‌جێندای ئایدۆلۆژی" ناوزه‌د كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌م باسه ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، چونكه له‌بری ئاشتی و گه‌شه‌پێدان، خه‌ریكی گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سه‌ده‌كانی ڕابردوو!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە