04/09/2026 262 جار خوێنراوەتەوە

دوای 9 ڕۆژ لە لافاوەكەی نیپاڵ دوو كرێكار بە زیندوویی ڕزگار كران

پەیام 

دوای تێپەڕبوونی نۆ ڕۆژ بەسەر لافاوە كارەساتبارەكەی نیپاڵ، تیمەكانی فریاگوزاری توانییان دوو كرێكار بە زیندوویی لەناو تونێلێكی وێستگەی كارەبادا ڕزگار بكەن. 

وتەبێژی سوپای نیپاڵ ڕایگەیاند كە ئەو دوو كرێكارە لەناو تونێلێكی پڕۆژەی كارەبای ئاوییەوە دەرهێنراون و دەستبەجێ پشكنینی پزیشكییان بۆ كراوە. ئەم ڕووداوە هیوایەكی گەورەی بۆ تیمەكانی فریاگوزاری دروست كردووە كە ڕەنگە كەسانی دیكەش بە زیندوویی مابن. 

بەپێی زانیارییەكان، گەیشتن بە دەروازەی تونێلەكە زۆر سەخت بووە و شەش ڕۆژی خایاندووە، چونكە تەواوی دەروازەكە بە بەرد و قوڕ گیرابوو، پاشانیش تیمەكان ناچار بوون ئاوەكە دەربهێنن و ئۆكسجین بنێرنە ژوورەوە. 

ئەمە لە كاتێكدایە كە دەسەڵاتداران پێشبینی دەكەن نزیكەی 900 كرێكار لە 12 پڕۆژەی كارەبای ئاویدا بێسەروشوێن بن، كە گومان دەكرێت 500 كەسیان  لە كاتی ڕووداوەكەدا لەناو تونێلەكاندا گیریان خواردبێت. 

بەرپرسانی نیپاڵ ئەم لافاوەیان بە ڕووداوێكی وێرانكەر ناو بردووە كە پێدەچێت بەهۆی داڕمانی سەهۆڵبەندێكەوە دروست بووبێت. ئەمەش تا ئێستا گیانلەدەستدانی هەزار و 270 كەسی لێ كەوتووەتەوە و هەزاران كەسیش بێسەروشوێنن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا