1 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
ملیۆنان به‌رمیل نه‌وت به چاودێری و پاراستنی ئه‌مریكا به هورمزدا تێده‌په‌ڕن
په‌یام
ئه‌مڕۆ ملیۆنان به‌رمیل نه‌وت به چاودێری و پاراستنی هێزه ئه‌مریكییه‌كان به گه‌رووی هورمزدا تێده‌په‌ڕن.
خزمه‌تگوزاری "تانكه‌ر تراكه‌رز" بۆ داتاكانی ده‌ریاوانی ڕایگه‌یاند: چه‌ندین كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری نه‌وت و گاز كه حه‌وت ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان هه‌ڵگرتووه، له‌ژێر پاراستنی هێزی ئه‌مریكییدا ئاماده‌كاری بۆ تێپه‌ڕین به گه‌رووی هورمزدا ده‌كه‌ن.
ئه‌م ناوه‌نده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه "دوێنێ هه‌ینی 17 پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌نێوان كه‌شتییه‌كان له ده‌ریای عوماندا بینراوه كه قه‌باره‌كه‌ی 24 ملیۆن به‌رمیل بووه".
هاوكات فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) ڕایگه‌یاند: بۆ دڵنیابوون له پابه‌ندیی ته‌واو به گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێرانه‌وه، تا سێی ئه‌م مانگه ڕێڕه‌وی 87 كه‌شتیی بازرگانییان گۆڕیوه و پشكنینیان بۆ چه‌ند كه‌شتییه‌كی دیكه كردووه.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لێشاوی هه‌نارده‌ی نه‌وت گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئاستی پێش جه‌نگ، به جۆرێك ئێستا ڕۆژانه نزیكه‌ی 18 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌و گه‌رووه ستراتیژییه‌دا تێده‌په‌ڕێت، له كاتێكدا پێش جه‌نگ 20 ملیۆن به‌رمیل بووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە