04/09/2026 270 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل: تونێلەكانی حزبوڵڵا لە بەشێك لە بەرزاییەكانی باشووری لوبنان پاككرانەوە

پەیام 

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند كۆتاییهێنان بە پاككردنەوەی تەواوەتیی تونێل و ژێرخانەكانی حزبوڵڵا لە ناوچەی بەرزاییەكانی (عەلی تاهیر) لە باشووری لوبنان هێناوە و، دەستیان بەسەر چەندین ژووری ئۆپراسیۆن و چەكدا گرتووە. 

سوپای قەوارەی زایۆنی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە دا، هێزەكانی فیرقەی 36 لە چەند هەفتەی ڕابردوودا توانیویانە دوو هێڵی سەرەكیی ژێر زەوی پاك بكەنەوە. ئەو ناوچەیەش ئێستا بەتەواوی لەژێر كۆنترۆڵی ئۆپەراسیۆنەكانیاندایە، چ لەسەر زەوی بێت یان لەژێر زەوی. 

بەپێی زانیارییەكانی سوپا، لەناو ئەو تونێلانەدا ژووری ئۆپەراسیۆن، كۆگای چەك و تەقەمەنی، مۆلیدەی كارەبا، شوێنی نووستن، گەرماو و چێشتخانە دۆزراونەتەوە. ئەوان ئەم ئامادەكارییانەیان بە نیشانەی ئەوە زانی كە حزبوڵڵا پلانی بۆ مانەوەی درێژخایەن لەژێر زەوی هەبووە. 

سوپای داگیركەر ئەو ژێرخانەی بە پرۆژەیەكی "ستراتیژی" ناو برد كە لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا بەردەوام كاری تێدا كراوە، و تارانیشی تۆمەتبار كرد بەوەی كە پلاندانەر و پاڵپشتیكاری دارایی ئەم پرۆژە زەبەلاحە بووە. 

سوپای زایۆنی جەختی لەوە كردەوە كە ئۆپەراسیۆنەكانیان لەو ناوچەیە بەردەوام دەبێت كە خۆیان بە "ناوچەی ئەمنی" ناوی دەبەن. هاوكات بانگەشەی ئەوەشیان كرد كە پابەندی ڕێككەوتنی ئاگربەست دەبن و پاش تەواوبوونی ئەركەكانیان، هێزەكانیان لەسەر شێوازی بەرگریی جێگیر دەكەنەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر ئێران پەیامێكی هۆشداریی دابووە ئەمریكا كە لە ئەگەری بەئامانجگرتنی گردی «عەلی تاهیر» لە باشووری لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە، وەڵامێكی بەهێزی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگری سووریا تۆمەتباری سەرەکی کۆمەڵکوژی بانیاسی ساڵی ٢٠١٣ دەستگیر کرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ زیانی لێكه‌وته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ پشوو

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەلەستین داوای سزادانی هەندێک گرووپی چەکدار دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور: جه‌نگی یه‌مه‌ن هه‌زاران كه‌سی بێ ماڵوحاڵ كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ریاز... دەسەڵاتدارانی سعودیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنه‌ر له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییەکان: فڕۆکەخانەی مەلیک خالد و پاڵاوگەی ئارامکۆمان بە ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران: دەستکاری پێشنیازەکەی واشنتۆنمان کردووە

سەرەتا