2 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
ده‌نگی ته‌قینه‌وه له نزیك دوورگه‌ی خارگ بیسترایه‌وه و ئێرانیش هه‌ڕه‌شه ده‌كات
په‌یام
ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك دوورگه‌ی خارگ بسترایه‌وه و ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ی توندی گۆڕینی هاوكێشه ئه‌منییه‌كانی ده‌كات.
ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی ڕایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری دوورگه‌ی خارگ له كه‌نداو بیستراوه، كه ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانه.
هه‌رچه‌نده ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان بیستراوه، به‌ڵام هیچ دووكه‌ڵ و ئاگرێك له ناوچه‌كه‌دا نه‌بینراوه و سه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كانیش هێشتا نادیارن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تۆڕی هه‌واڵی قوتابیانی ئێران (ئیسنا)، بانگه‌شه‌یی كردووه كه ئه‌مریكا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر تانكه‌رێكی بچووكی نه‌وت له نزیك دوورگه‌كه، به‌ڵام زیانی گیانیی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له كاردانه‌وه‌یه‌كی تونددا و لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د ڕه‌زا عارف، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆككۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، تاوانه‌كانی ئه‌مریكا شێوازی به‌رگریی ئێران ده‌گۆڕێت و وه‌ڵامه‌كانیان "نا هاوسه‌نگ" و "چه‌ند ڕه‌هه‌ند" ده‌بن.
عارف هۆشداری دایه ئه‌مریكییه‌كان كه ده‌بێت خه‌می پاشكه‌وتكردنی به‌نزین و سووته‌مه‌نییان بێت، چونكه چه‌ند مانگێكی ڕه‌ش چاوه‌ڕێی ئابووری ئه‌مریكا ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە