04/09/2026 352 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئەمریكا هێرشى وشکانى بكات لە هەفتەیەکدا 1000 سەرباز بەدیل دەگرین

پەیام 

سەركردەیەكی باڵای ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەمریكا هێرش بكات، تەنیا لە هەفتەی یەكەمدا هەزار سەربازی ئەمریكی بە دیل دەگرن، و ئەمریكاش ناچارە مل بۆ ڕێككەوتن بدات. 

موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لە لێدوانێكدا كە (بەغداد ئەلیەوم) گواستوویەتیەوە، ئاشكرای كرد كە ئەمریكییەكان ئێستا لە خولەكەكانی كۆتاییدان و لەژێر فشارێكی زۆر سەختدان، بۆیە درێژكردنەوەی دانوستانەكان شتێكی ئاساییە. 

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، ڕەزایی باسی لەوە كرد كە ئەگەر دانوستانەكان بۆ چەند ڕۆژێكیش درێژ بكرێنەوە، هیچ شتێكی سەیر ڕوونادات. وتیشی: "سەرجەم دەرگاكان بەڕووی ئەمریكییەكاندا داخراون، بۆیە هیچ بژاردەیەكیان لەبەردەستدا نییە جگە لە ڕێككەوتن لەگەڵ تاران. "

 لە بەرانبەر هەڕەشە سەربازییەكانی واشنتۆنیشدا، ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بە گاڵتەپێكردنەوە ڕایگەیاند كە ئەمریكا توانای هیچ هێرشێكی بۆ سەر ئێران نییە و ناتوانێت سزاكانیش قورستر بكات. 

موحسین رەزایی جەختی كردەوە كە تاران بەپێی توانا و هێزەكانی خۆی وەڵامی هەر دەستدرێژییەك دەداتەوە، ئەو قسانەشی بە پەیامێكی ڕوون ناو برد كە ئەمریكا لە گۆڕەپانەكەدا لاواز بووە و ناتوانێت هیچ هەنگاوێكی كرداری دژی ئێران بنێت.

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران راشیگەیاند:  ئەگەر ئەمریكا هێرشی وشكانی بكات، تەنیا لە هەفتەی یەكەمدا هەزار سەربازی ئەمریكی بەدیل دەگرن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانی عەرەبی: "دوو دڕۆن لە ئاسمانی ڕیاز تێکشکێندران

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی بچووكترین هەڵەی ئەمریكا و ئیسرائیل بەتوندتر دەدەینەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەترسی هەڕەشەكانی ئێران، ئەمریكا كارمەندانی پێنج باڵیۆزخانەی كەمكردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. دیمەنێكی ژیریی دەستكردی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگە بە كەشتییەكانی ئەمریكا نادەین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە كەنداو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: كەس پشتیوانیی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ناكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆم باراك: مەترسی و هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران لە ئارادا نەماوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر كڵێسایەك لە ئوردون دەیان كەس كوژران و بریندار بوون

سەرەتا