1 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا سێ كهشتی نهوتههڵگری ئێرانی بۆردومان كرد
پهیام
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا نوقمبوونی نەوتهەڵگری ئێرانیی 'کیلۆ'ی لە کەنداوی عومان ڕاگەیاند. لەبەرانبەردا، تاران شەش کەشتیی پەیوەست بە واشنتۆنی کردە ئامانج.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە چوارچێوەی هێرشێکدا بۆ سەر سێ نەوتهەڵگری سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، نوقمبوونی نەوتهەڵگری 'ئێم/تی کیلۆ'ی پشتڕاست کردەوە.
سێنتکۆم لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' بڵاویکردەوە: "بەهۆی وردبینی و لێهاتوویی هێزەکانی ئەمریکاوە، ئەمڕۆ نەوتهەڵگری ئێم/تی کیلۆ لە کەنداوی عومان جێگیر بوو، لەناوبرا.
سێنتکۆم بڵاوی کردوەتەوە" نوقمبوونی کەشتییەکە دوای ئەوە هات کە هێزەکانی ئەمریکا چەند بەشێکی هەستیاریان تێیدا کردە ئامانج و بە تەواوی لەکاریان خست.
لە کاردانەوەی ئەمەشدا، تاران ڕایگەیاند سێ نەوتهەڵگر و سێ کەشتیی دیکەی پەیوەست بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج. بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، سوپای پاسداران چەند مووشەکێکی بالیستیکی ئاراستەی دوو کەشتیی جەنگیی ئەمریکی کردووە کە لە ئاوەکانی ناوچەکەدا لە ئەرکی چاودێریدابوون.
فەرماندەیییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای شکستهێنانی هێرشەکانی ئێران، هێزەکانی ئەمریکا دوو نەوتهەڵگری دیکەیان بە ناوەکانی 'داونی' لە کەنارەکانی دوورگەی خارگ و 'ستارک ١' لە نزیک جاسک بە یەکجاری لەکار خستووە، لەگەڵ وێرانکردنی تەواوەتیی نەوتهەڵگرە بەتاڵەکەی 'کیلۆ' لە کەنداوی عومان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە