2 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل باشووری لوبنانی بۆردومان کرد
پەیام
بەرەبەیانی یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر پارێزگای نەبەتیە لە باشووری لوبنان، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشێکی درۆنی حزبوڵڵا.
میدیاکانی لوبنان بڵاویان کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک شارۆچکەیان لە پارێزگای نەبەتیە کردووەتە ئامانج. لە هەمان کاتدا، سوپای ئیسرائیل هۆشدارییەکی بەپەلەی دایە دانیشتووانی باڵەخانەیەک و دەوروبەری لە شارۆچکەی عەرەبسەلیم بۆ ئەوەی دەستبەجێ شوێنەکانیان چۆڵ بکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد چەکدارانی حزبوڵڵا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی سەربازەکانیان لەناو ئەو ناوچەیە کردووە کە ئیسرائیل بە "ناوچەی ئەمنی" لە باشووری لوبنان ناوی دەبات. هێزەکانی ئیسرائیل بە تەقەکردن وەڵامیان داوەتەوە و توانیویانە یەکێک لە درۆنەکان بخەنە خوارەوە، و جەختیان لەوەش کردەوە کە هیچ زیانێکی گیانی لە ڕیزەکانیاندا تۆمار نەکراوە.
سوپای ئیسرائیل هێرشەکەی حزبوڵڵای بە "پێشێلکارییەکی زەق" وەسف کرد و ڕایگەیاند هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر باشووری لوبنان وەڵامێکە بۆ ئەو هەنگاوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هێزەکانیان لەناو ناوچە ئەمنییەکاندا بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشانەی دەکرێنە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی و سەربازانی ئیسرائیل.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە