06/09/2026 638 جار خوێنراوەتەوە

ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی ئارسیناڵ هەنگاوی جدی ناوە بۆ پاراستنی کۆڵەکە سەرەکییەکانی پێکهاتەکەی و لە ئێستادا گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانی دەکات.

 بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی نزیک لە گەنەرز، لە ئێستادا یانەکە کار لە نوێکردنەوەی بۆندی هەریەکە لە مارتن ئۆدیگارد، دێکلان ڕایس و یۆرین تیمبەر دەکات و گەیشتووەتە قۆناغێکی باش.

ئیدارەی ئارسیناڵ دەیەوێت بە واژووکردنی گرێبەستە نوێیەکان، ئەم سێ یاریزانە لە چاوی یانە گەورەکانی دیکە بپارێزێت، بەو پێیەی ئۆدیگارد، ڕایس و تیمبەر وەک ڕەگەزە سەرەکییەکانی پڕۆژەکەی مایکڵ ئارتێتا دەبینرێن و مانەوەیان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ کێبڕکێکردن لەسەر نازناوە ناوخۆیی و ئەوروپییەکان.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆکان لە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕۆن و پێشبینی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان ڕابگەیەنرێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا