06/09/2026 304 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی لایەنگری بۆ ئیسڕائیل كۆمپانیای ئادیداس ڕووبەڕووی بایكۆت دەبێتەوە

پەیام

دیارییكردنی سەربازێكی برینداری سوپای زایۆنی لەلایەن كۆمپانیای «ئادیداس»ەوە بۆ كەمپەینێكی بازرگانی، شەپۆلێكی تووڕەیی نێودەوڵەتی و بانگەوازی فراوانی بایكۆتكردنی بەدوای خۆیدا هێنا. 

دیاریكردنی «شالیڤ بیتۆن» كە قەناس بەدەستێكی سوپای زایۆنی بووە و لە جەنگی 2021ی سەر كەرتی غەززە قاچێكی لەدەست داوە وەك نوێنەری خزمەتگوزاریی «تاكەپێڵاو»، ناڕەزایەتییەكی بەرفراوانی لەژێر هاشتگی «بایكۆتی ئادیداس» لێ كەوتەوە؛ چالاكوانان و كەسایەتییە ناودارەكان كۆمپانیاكەیان تۆمەتبار كرد بە پەیڕەوكردنی پێوەری دووفاقانە و چاوپۆشیكردن لە ئازاری هەزاران منداڵی غەززە كە بەهۆی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنییەوە پەلیان پەڕیوە، بەتایبەت دوای ئەوەی پێشتر هەمان كۆمپانیا بەهۆی پشتگیریكردنی لە فەڵەستین مۆدێلی بەناوبانگ "بێلا حەدید"ی لە ڕیكلامەكانی دوورخستبووەوە. 

لە بەرانبەردا كۆمپانیای ئادیداس ڕەتی كردەوە ئەم هەنگاوەی بە مەبەستی پشتیوانی بووبێت لە سەربازانی سوپای زایۆنی و ڕایگەیاند: دەستپێشخەریی "تاكەپێڵاو" خزمەتگوزارییەكی جیهانییە و لە سەرەتای ساڵی 2026ەوە لە ئەوروپا دەستی پێكردووە، ئامانج لێی تەنیا هاوكاریكردنی سەرجەم كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانە لە جیهاندا تاوەكو بتوانن تاكەپێڵاو بە نیوەی نرخی جووتێك بكڕن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ هەڕەشە له‌ ئێران دەکات و ئه‌و وڵاته‌ش وەڵام دەداتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    کیم جۆنگ ئوون بە سەردانێکی نهێنی گەیشتە شارێکی سنووریی چین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان سه‌ردانی ڕووسیا ده‌كات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە ئێران بۆردومان بکەم

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیموكراتەكان لە دەنگدانی پێشوەختەی كۆنگرێسی ئەمریكادا پێشەنگن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. شەپۆلێكی نوێی ناڕەزایەتییەكان دژی گرانیی بژێوی دەستی پێكردەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانەكان لە ئەوروپا بەردەوامە و دەسەڵاتداران هەوڵی كپكردنەوەی دەدەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنتاگۆن پەیمانگاكانی كۆنفۆشیۆسی چینی خستە لیستی دامەزراوە مەترسیدارەكانەوە

سەرەتا