2 کاتژمێر پێش ئێستا 31 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆن یەكەم هەنگاوی بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان دەستپێدەكات

پەیام

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەستپێكردنی تاقیكردنەوەی تەكنیكی و هاوشێوەسازیی كرداری بۆ بەكارهێنانی "كارتی نیشتمانیی" لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی فەڕمیی كۆمسیۆن، لە چوارچێوەی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لە ئەگەری پشتپێبەستنی كارتی نیشتمانی بۆ پڕۆسەی دەنگدانی داهاتوو، زانیاریی 50 تۆماری لە كارمەندانی خۆی وەك نموونە وەرگرتووە تاوەكو تاقیكردنەوەی پراكتیكی و هاوشێوەسازیی (گێڕانەوە) دەنگدانی پێ ئەنجام بدرێت.

ئەم هەنگاوە دوای كۆبوونەوەیەكی هاوبەش هات كە لە 3ی ئەیلوولی 2026 لە نوسینگەی نیشتمانی ئەنجام درا، بە ئامادەبوونی دادوەر فەیاز یاسین حوسێن سەرۆكی لێژنەی سەرپەرشتیاری لێژنەی تەكنیكی و یاسایی بۆ بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی، لەگەڵ لیوا بیلال ڕەسەن عوبێد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری تەكنیكی لە وەزارەتی ناوخۆ.

كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەش كردووە "ئەم ڕێكارانە لە چوارچێوەی هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان هەر دوو لایە بە مەبەستی تەواوكردنی هەموو مەرجە هونەری و یاساییەكان بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراق".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 خولەک پێش ئێستا

    سەركردەكانی عێراق بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر ڕێكارەكانی چەكدانان كۆدەبنەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوەندی: سەرجەم سزاكانی سەر كەرتی بانكی عێراق لابراون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆن یەكەم هەنگاوی بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان دەستپێدەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت: عێراق بەرگەی سەركێشیی دارایی ناگرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بارەگاكانی كۆمپانیای كۆڕەك لە كەركووك و نەینەوا و سەڵاحەدینیش داخران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ به‌های 150 ملیۆن دۆلار هێلیكۆپته‌ر به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ سێ ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا ڕاگه‌یاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەدان بیانى لە زیندانەکانى عێراقدان و وڵاتانی ئەورووپاش لە وەرگرتنەوەیان بێباكن

سەرەتا