1 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
عێراق زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ سێ ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا ڕاگه‌یاند
په‌یام
وه‌زیری نه‌وتی عێراق گه‌یشتنی بڕێكی نوێی به‌نزین و زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ سێ ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
باسم محه‌مه‌د خزێر، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی "شانه‌ی قه‌یران"دا دڵنیایی دایه هاووڵاتییان كه به‌مزووانه بڕێكی زۆری به‌نزین ده‌گات و كێشه‌ی كه‌میی سووته‌مه‌نی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێستا ڕۆژانه 33 ملیۆن لیتر به‌نزین به‌كار دێت، به‌ڵام له كاتی دڵه‌ڕاوكێی بازاڕدا ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ 38 ملیۆن لیتر به‌رز ده‌بێته‌وه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكراشی كرد "ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو بۆ زیاتر له سێ ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا به‌رز بووه‌ته‌وه، له كاتێكدا له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌تدا ئاستی هه‌نارده 250 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه بووه".
له لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زیری نه‌وت جه‌ختی كرده‌وه كه گۆڕانكاریی له مۆدێلی ئابووریی كه‌رتی پاڵاوتن و دابه‌شكردن به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مووچه و شایسته داراییه‌كانی كارمه‌ندان نابێت و مافه‌كانیانی به "هێڵی سوور" وه‌سف كرد. وتیشی: ئێستا وه‌زاره‌ت له كاركردنی 24 كاتژمێری بۆ جێگیركردنی بازاڕی ناوخۆ و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی وزه به‌رده‌وامه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە