1 کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

بارەگاكانی كۆمپانیای كۆڕەك لە كەركووك و نەینەوا و سەڵاحەدینیش داخران

پەیام

سنووری داخستنی نووسینگەكانی كۆمپانیای كۆڕەك تلیكۆم فرانتر دەبێت و پارێزگاكانی كەركووك، نەینەوا و سەڵاحەدینیش گرتەوە.

دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، نووسینگەی باكووری دەستەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بارەگا و سەنتەرەكانی كۆمپانیای كۆرەك تێلیكۆمیان لە پارێزگاكانی كەركووك، نەینەوا و سەڵاحەدین داخست، ئەم هەنگاوە درێژكراوەی ئەو هەڵمەتەیە كە پێشتر لە بەغداد، كەربەلا، نەجەف، بابل و چەند پارێزگایەكی تری عێراق ئەنجام دراوە.

لە كەركووك، بنكەكانی كۆمپانیاكە لە ناوچەكانی ئەڵماس، شەقامی كۆماری و شەقامی پارێزگا داخران. 

لە نەینەواش لە هەردوو بەری مووسڵ، لەوانە گەڕەكەكانی نوور، كۆمەڵگەی ڕۆشنبیری، سۆمەر، مووسڵی نوێ و دەواسە ڕێكارەكان جێبەجێ كران. 

دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند: ئەم داخستنانە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیارە ڕێكخراوەییەكان و ڕێكارە یاساییەكانە بەرانبەر بە كۆمپانیاكە. تیمەكانیش لە بەدواداچوونی مەیدانیی بۆ جێبەجێكردنی تەواوی بڕیارەكان لە سەرجەم ناوچەكان بە شێوەیەكی یەكسان بەردەوام دەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت: عێراق بەرگەی سەركێشیی دارایی ناگرێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بارەگاكانی كۆمپانیای كۆڕەك لە كەركووك و نەینەوا و سەڵاحەدینیش داخران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ به‌های 150 ملیۆن دۆلار هێلیكۆپته‌ر به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ سێ ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا ڕاگه‌یاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەدان بیانى لە زیندانەکانى عێراقدان و وڵاتانی ئەورووپاش لە وەرگرتنەوەیان بێباكن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی بە توندی لێپێچینەوەى لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركووك کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكانی عێراق بە مەرج چەكەكانیان دەخەنە ژێر فەرمانی دەوڵەت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌عره‌جی: هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌ بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك نیه‌

سەرەتا