58 خولەک پێش ئێستا 111 جار خوێنراوەتەوە

هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت: عێراق بەرگەی سەركێشیی دارایی ناگرێت

پەیام

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت جەخت لە دوورخستنەوەی عێراق لە كاریگەریی سزاكانی ئەمریكا دەكاتەوە و دەڵێت: وڵات بەرگەی سەركێشیی دارایی ناگرێت.

لە 38ەمین كۆبوونەوەی خولیی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا، بە ئامادەبوونی هەر یەك لە سەرۆكوەزیران، سەرۆككۆمار و سەرۆكانی پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری، پرسی تەواوكردنی پێكهاتەی وەزاری، پڕۆژەیاسای نەوت و غاز و بارودۆخی دارایی وڵات تاوتوێ كران. 

بەپێی ڕاگەیەنراوێك "لە كۆبوونەوەكەدا عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد كە پڕۆژەیاسای نەوت و غاز ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكرێت و بەمزووانە گوژمەیەكی نوێی شایستە داراییەكانی جووتیاران و بەڵێندەران خەرج دەكرێن. 

هاوپەیمانییەكە جەختی كردەوە عێراق لە بارودۆخێكی دارایی سەختدایە و بەرگەی هیچ سەركێشییەكی سزاكانی ئەمریكا ناگرێت، بۆیە پێویستە وڵات لە لێكەوتەكانی سزاكان بپارێزرێت.

ئامادەبووان پشتیوانیی خۆیان بۆ بەدواداچوونی پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ڕێككەوتن هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ بۆ پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان دەست پێ بكەن. 

هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت كە لە 25ی ئەیلوولی 2022 وەك چەترێكی سیاسی پێك هێنرا بۆ چارەسەرەری داخرانی سیاسی لە دوای هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2021 كە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و سونە و پارتی و یەكێتی پێك هاتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت: عێراق بەرگەی سەركێشیی دارایی ناگرێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بارەگاكانی كۆمپانیای كۆڕەك لە كەركووك و نەینەوا و سەڵاحەدینیش داخران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ به‌های 150 ملیۆن دۆلار هێلیكۆپته‌ر به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ سێ ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا ڕاگه‌یاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەدان بیانى لە زیندانەکانى عێراقدان و وڵاتانی ئەورووپاش لە وەرگرتنەوەیان بێباكن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی بە توندی لێپێچینەوەى لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركووك کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكانی عێراق بە مەرج چەكەكانیان دەخەنە ژێر فەرمانی دەوڵەت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌عره‌جی: هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌ بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك نیه‌

سەرەتا