پێش 4 هەفتە 319 جار خوێنراوەتەوە

کەناری رۆژاوا... بە چەقۆ هێرش کرا و کەسێک بە سەختی بریندار کرا

پەیام
لەنزیک شاری نابلس، زایۆنییەکی نیشتەجێبوو بە چەقۆ بەسەختی بریندار کرا و هێرشبەرەکەش شەهیدبوو. لە کاردانەوەی ئەمەشدا، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل فەرمانی ئامادەکاری بۆ "جەنگێکی گشتگیر" لە کەناری ڕۆژاوا دا. 
بەپێی ڕاپۆرتەکانی سوپا و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل، لە خاڵێکی نیشتەجێبوونی نزیک گوندی ئۆسرین لە باشووری شاری نابلس لە باکووری کەناری ڕۆژاوا، کەسێکی فەلەستینی پاش گفتوگۆکردن لەگەڵ نیشتەجێبوویەکی زایۆنیدا، بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەری و دواتر بە ئۆتۆمبێلێک لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە. کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە بریندارەکە بەهۆی بەرکەوتنی چەندین چەقۆوە بە هێلیکۆپتەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و دۆخی تەندروستیی مەترسیدارە. 
دوای ڕووداوەکە، پۆلیس و هێزێکی زۆری سوپای ئیسرائیل گەیشتنە ناوچەکە و دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی گەڕان و پشکنین کرد بۆ دۆزینەوەی هێرشبەرەکە. بەپێی زانیارییەکان سوپای ئیسرائیل قەدەغەی هاتووچۆ و گەمارۆی ئەمنیی بەسەر چەند گوندێکی ڕۆژهەڵاتی شارەکەدا سەپاندووە. 
دواتر، سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاند کە سوپا هێرشبەرەکەی کوشتووە، ئەوەش دوای ئەوەی لە ڕێگەی ئەو مۆبایلەوە ناسنامەکەی ئاشکرا کرا کە لە شوێنی ڕووداوەکەدا بەجێی هێشتبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەکان پێشڕەویی سوپای یەمەن ڕەتدەکەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ له‌ یه‌مه‌ن چی ده‌گوزه‌رێت و دواین پێشهاته‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان چین؟

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ساڵیادی حەوتی ئۆکتۆبەر؛ کەناری رۆژاوا و دەروازەکان دادەخرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سعودییه‌.. وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ڕێكه‌وتنی مه‌ككه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی: تاران ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لێكۆڵینەوە لە بۆچوونی ئەمریكا بەرانبەر پلانە حەوت خاڵییەكەی دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز ناکەینەوە تا مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت

سەرەتا