1 کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

به‌هۆی گرژییه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌؛ كه‌مترین كه‌شتی به‌ هورمزدا تێده‌په‌ڕن

بەپێی داتاکانی چاودێریکردنی جووڵەی دەریایی، تێپەڕبوونی کەشتییەکان بە گەرووی هورمزدا بۆ حەوت کەشتی کەمیکردووە کە کەمترە لە تێکڕای دە ڕۆژی ڕابردوو، لەکاتێکدا هەندێک کەشتی بەبێ کارپێکردنی ئامێرەکانی پەیوەندی تێدەپەڕن. 

داتای بەراییەکانی تایبەت بە چاودێریکردنی جووڵەی کەشتییەکان دەریدەخەن کە ڕۆژی چوارشەممە، تەنیا حەوت کەشتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشتر کە ١٢ کەشتی بوون، دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. ئەم ئاستەی ئێستا کەمترە لە تێکڕای ١٠ ڕۆژی ڕابردوو کە ڕۆژانە ١٤ کەشتی بە گەرووەکەدا تێپەڕیون. 

بەپێی ئەو داتایانەی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەردەستن، چوار کەشتی گەرووەکەیان جێهێشتووە و سێ کەشتیی دیکەش چوونەتە ناوەوە. هاوکات بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هەندێک لە کەشتییەکان لەکاتی تێپەڕبوونیان بەو ڕێڕەوە ئاوییەدا ئامێرەکانی پەخشکردن و وەرگرتنی شەپۆلەکانیان (Transponders) دەکوژێننەوە، بەم هۆیەشەوە لەکاتی هەژمارکردندا ناکەونە ناو ئامارەکانی پەیوەست بە ژمارەی کەشتییەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی گرژییه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌؛ كه‌مترین كه‌شتی به‌ هورمزدا تێده‌په‌ڕن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی گرژییەکانی گەرووی هورمز نرخی بەرمیلێک نەوت ١٠٠ دۆلاری تێپەڕاند

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: هه‌ركاتێك له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا سه‌ركه‌وتین؛ نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتانی عەرەبی و میسر ڕووبەڕووی قەیرانێكی سەختی گەنم بوونەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: هیچ بڕیارێك بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار نییە

سەرەتا