1 کاتژمێر پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: له پێگهیهكی ئهتۆمیی ئێران جووڵهمان بهدی كردووه و بۆردومان دهكهین
دۆناڵد ترامپ هەڕەشەی لێدانی پێگەی "جەبەل فەئس" ی ئێرانی کرد بۆ ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، هاوکات جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند بژاردەکانی بەردەم تاران بەهۆی سزاکانی وزەوە کەم بوونەتەوە.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ناتوانێت ڕێگە بدات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، جەختیشی لەوە کردەوە کە بڕیاری وەشاندنی گورزی سهربازی بۆ ڕێگریکردنە لە گەیشتنی تاران بەو ئامانجە. ترامپ ئاماژەی بە ئەگەری بەئامانجگرتنی پێگەی "جەبەل فەئس" لە ناوخۆی ئێران کرد، ئەمەش دوای ئەوەی جووڵەی تێدا بەدیکراوە. هۆشداریشی دا کە تاران هەوڵی فێڵکردن نەدات و دووپاتی کردەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێگەی تواناکانی لە بۆشایی ئاسمانەوە، چاودێریی وردی ئەوە دەکات کە لەو پێگەیەدا ڕوودەدات.
لە لایەکی دیکەوە، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێگرییان لە ئێرانییەکان کردووە بەرهەمە نەوتییەکانیان هەناردە بکەن و لە ئێستادا هیچ داهاتێکیان لە کەرتی وزەوە دەست ناکەوێت. ڤانس ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا بژاردەیەکی ئەوتۆ لە بەردەم ئێراندا نەماوە، بەڵام ئەگەر ترامپ بیەوێت، دەتوانن لەگەڵ تاراندا بگەنە ڕێککەوتن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە