1 کاتژمێر پێش ئێستا
75 جار خوێنراوەتەوە
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران مووشهكی بالیستی پێشكهوتووی بهكارهێناوه
ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویکردەوە ئێران لە هێرشەکانیدا بۆ سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا، مووشەکی بالیستیی مەودامامناوەندی بە کڵاوەی پێشکەوتووی مانۆڕدەرەوە بەکارهێناوە، ئەمەش هێرشەکانی لە پێكانی ئامانجەکانیان نزیکتر کردووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکە کە پشتی بە سەرچاوەی ئاگادار بەستووە، هەوڵەکانی ئەمدوایەی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییە جەنگییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە بەراورد بە هەوڵەکانی پێشووتر زۆر زیاتر لە ئامانجەکانیان نزیک بوونەتەوە.
سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە کە ئێران لەو هێرشانەدا مووشەکی بالیستیی مەودامامناوەندی بەکار هێناوە، کە بە کڵاوەی پێشکەوتوو و تەکنەلۆژیای هاوچەرخ پڕچەک کراون؛ ئەم تەکنەلۆژیایەش ڕێگەیان پێ دەدات لە کاتی فڕین بەرەو ئامانجە جووڵاوەکان مانۆڕ بکەن و ئاڕاستەی خۆیان لە ئاسماندا بگۆڕن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە