1 کاتژمێر پێش ئێستا
43 جار خوێنراوەتەوە
سی بی ئێس نیوز: بههۆی بۆردومانهكانی ئێرانهوه؛ فڕۆكه جهنگییهكانی ئهمریكا له ئوردون زیانیان پێگهیشتووه
چەند فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانیی مووەفەق سەلت لە ئوردون بەهۆی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئێرانەوە زیانیان پێگەیشت، لەکاتێکدا هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٣٠ مووشەکی پاتریۆتیان بۆ بەرپەرچدانەوە تەقاندووە.
تۆڕی "سی بی ئێس نیوز" ی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بوردومانەکانی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی مووەفەق لە خاکی ئوردون، چەندین فڕۆکەی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تووشی زیان بوون. بەپێی سەرچاوەکان، هێزەکانی ئەمریکا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئێران زیاتر لە ٣٠ مووشەکی بەرگریی ئاسمانییان لە جۆری "پاتریۆت" تەقاندووە.
دەربارەی زیانە بەرکەوتووەکان، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن فڕۆکەیەکی جەنگی لە جۆری "ئەی-١٠ سەندەربۆڵت" پێکراوە و بەو هۆیەوە یەکێک لە باڵەکانی لەدەستداوە. هەروەها زیانی سووک بەر نزیکەی هەشت فڕۆکەی دیکەی جۆری "ئێف-١٥" کەوتووە، کە دوای چاککردنەوەیان دووبارە خرانەوە گەڕ و گەڕێنرانەوە بۆ خزمەت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە