1 کاتژمێر پێش ئێستا 110 جار خوێنراوەتەوە

دوای سێ ڕۆژ له‌ ڕاگیرانی؛ هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیان پێ كرده‌وه‌

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، زەنگی ئاگادارکردنەوە بەهۆی هێرشی نوێی ڕووسیا لە کیێڤ لێدرا، ئەمەش دوای ئاگربەستێکی سێ ڕۆژە کە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانی نێردراوانی ئەمریکا بۆ مۆسکۆ و کیێڤ. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئیدارەی سەربازیی پایتەخت، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی لە ناوەڕاستی کیێڤ کارا کراون. لە هەمان کاتدا، دەزگاکانی فریاگوزاری ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەهۆی هێرشەکانەوە زیان بە چەند باڵەخانەیەک لە ناوچەکانی بۆریسپیل و فاستیڤ لە دەوروبەری پایتەخت گەیشتووە. 

پێشتر، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، فەرمانی دابوو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگیرێن، کە لە نیوەشەوی شەممەی ڕابردووەوە چوونە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم هەنگاوەی مۆسکۆ وەک ئامادەکارییەک بوو بۆ پێشوازیکردن لە شاندی ئەمریکی و ڕەخساندنی کەشێکی ئارام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هەردوو نێردراوی ئەمریکی، ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر. 

بەوتەی نێدراوانی ئەمریکا، ئەم ئاگربەستە کاتییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا دێت بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی کە زیاتر لە چوار ساڵە بەردەوامە و تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 55 خولەک پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ڕێڕه‌وی خۆی لایدا و پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای سێ ڕۆژ له‌ ڕاگیرانی؛ هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیان پێ كرده‌وه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن پێشنیازی ڕەوانەکردنی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قوربانیانی لافاوەكەی نیپاڵ تادێت بەرزدەبێتەوە و هۆشداری بڵاوبوونەوەی پەتاش دەدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا.. نێردراوانی تایبەتی ترەمپ لەگەڵ زیلینیسكی كۆبوونەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی لایەنگری بۆ ئیسڕائیل كۆمپانیای ئادیداس ڕووبەڕووی بایكۆت دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی ڕوسیا: دیدارەكەی پوتین و نێردراوەكانی ترەمپ بنیاتنەر بووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کاندیدێکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا ڕیفراندۆم بۆ قەدەغەکردنی حیجاب ڕەت دەکاتەوە

سەرەتا