1 کاتژمێر پێش ئێستا 27 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: جەنگی ئێران دوای هەڵبژاردنەكانمان كۆتایی دێت و لێی پەشیمان نیم

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە كۆتایی جەنگی ئێرانی بە دوای هەڵبژاردنەوە بەستەوە و ڕایگەیاند: پەشیمان نیم.

دوناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ فۆكس نیوز، ڕایگەیاند: پەشیمان نیم لە دەستپێكردنی جەنگ دژی ئێران، سەرەڕای ئەوەی جەنگەكە دەتوانێت كاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی ناوەڕاستی كۆنگرێس لە مانگی تشرینی دووەم هەبێت.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش كرد "ئەگەر جارێكی دیكە پێویستی بە بڕیاردان هەبێت، هەمان هەنگاوەكانی پێشوو دووبارە دەكاتەوە".

ئەو هەروەها ڕەتی كردووەتەوە كە هەندێك لە پشتگیرانی لە جەنگەكە ناڕازی، یان نائومێد بووبن، وتی: پشتیوانانی شانازیی پێوە دەكەن كە ڕێگە بە ئێران نادات چەكی ناوكی بەدەست بهێنێت.

ترەمپ جارێكی دیكە ئاماژەی بەوە كرد كە جەنگەكە ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی نیوەییەكانی ئەمریكا كۆتایی دێت كە پێشتر و لە ڕۆژی چوارشەممەش قسەیەكی هاوشێوەی كردبوو.

ئەمەو بەهۆی جەنگی سەر ئێران و لێكەوتەكانییەوە چەند مانگێكە نرخی سووتەمەنی لە بازاڕی ئەمریكا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینییوە كە مەترسیی گەورەی لەسەر ئاستی جەماوەریی كۆمارییەكان دروست كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: جەنگی ئێران دوای هەڵبژاردنەكانمان كۆتایی دێت و لێی پەشیمان نیم

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژاپۆن لە نەخشە نوێیەكەی جیهان ناڕازییە و داوای پێداچوونەوە و چاككردنی دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی زیادبوونی گرژییەكانیانەوە، جەزائیر بەتەواوی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیمارات پچڕاند

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاکستان ڕێکەوتننامەی مەککە بۆ بەرگریکردن لە سعودییە کارا دەکات؟ وەزیری دەرەوە وەڵام دەداتەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ڕاوێژكارانی تڕه‌مپ هۆشدارییان له‌ به‌رده‌وامی جه‌نگی ئێران داوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بلومبێرگ: ئێران خۆی بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن ئاماده‌ ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌نگی سه‌ر ئێران كۆتایی دێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا: ئێران بژارده‌ی زۆری نیه‌

سەرەتا