56 خولەک پێش ئێستا 89 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئاسایشی دەریای سوور بە ڕێزگرتن لە یەمەنییەكان دەستەبەر دەبێت

پەیام
 
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی یەمەن ڕایگەیاندووە "دەستەبەركردنی ئاسایشی دەریای سوور بەبێ ڕێزگرتن لە ماف و كەرامەتی گەلی یەمەن بەدەست نایەت".

تاران داوا دەكات كۆتایی بە گەمارۆی سەر یەمەن بهێنرێت كە بە «نایاسایی و نامرۆیی» ناوی دەبات، جەختیشی لە پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری، سەربەخۆیی و یەكپارچەیی خاكی یەمەن كردووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەیش كردووە "كێشەكانی یەمەن نابێت بە بەردەوامبوونی گەمارۆ و هاوپەیمانییە سەربازییەكان چارەسەر بكرێت، بەڵكو دەبێت مافە ڕەواكان و بەرژەوەندییەكانی گەلی یەمەن لەبەرچاو بگیرێن". ڕایشیگەیاندووە: چارەسەری كێشەكانی یەمەن پێویستی بە ڕێڕەوێك هەیە كە ماف و سەروەریی ئەو وڵاتە بپارێزێت.

چەند ڕۆژێكە، لە بەرەی كەناری ڕۆژئاوای یەمەن ئاڵۆزییە سەربازییەكان زیادیان كردووە و بە گوێرەی هەندێك ڕاپۆرت حوسییەكان پێشكەوتنی بەرچاویان تۆماركردووە و كۆنترۆڵكردنی چەندین ناوچەیان كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 56 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: ئاسایشی دەریای سوور بە ڕێزگرتن لە یەمەنییەكان دەستەبەر دەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لە بەدەستهێنانی وزەی ئاشتیخوازی ئەتۆمی پاشەكشە ناكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی بی ئێس نیوز: به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئێرانه‌وه‌؛ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردون زیانیان پێگه‌یشتووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران مووشه‌كی بالیستی پێشكه‌وتووی به‌كارهێناوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: له‌ پێگه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی ئێران جووڵه‌مان به‌دی كردووه‌ و بۆردومان ده‌كه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ٢٠ وڵات ڕێکاریان بەرانبەر ئۆردوگاکان گرتوەتە بەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئوردون: لە کۆی ٢٠ مووشەکی بالیستی ئێران ١٨-مان خستە خوارەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل کونسوڵخانەی بەریتانیای لە قودس داخست و دیبلۆماتکارانی دەرکرد

سەرەتا