1 کاتژمێر پێش ئێستا
54 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: وڵاتانی كەنداو بەرپرسیارن لەو زیانانەی كە بەرمان كەوتوون
پەیام
ئێران بەپرسیارێتی زیانەكانی سەر وڵاتەكەی خستە ئەستۆی وڵاتانی كەنداو و ڕایگەیاند: لە بیری ناكەین.
لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤیزیۆنیدا ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: وڵاتانی كەنداو دەبێت بەرپرسیارێتیی ئەو زیان و خەسارەتانە هەڵگرن كە بەر ئێران كەوتوون. جەختیشی كردەوە كە "تاران ڕابردووی دوژمنكاری" لەبیر ناكات.
بەقایی ئاماژەی بەوە دا كە هێزە چەكدارەكانی ئێران بە توندی وەڵامی هەر لێدانێكیان داوەتەوە و هێرشی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە بە قسەی ئەو "ڕێوشوێنی بەرگرییكردنە لە خۆ".
سەبارەت بە گەرووی هورمز، ناوبراو ڕایگەیاند: گەرووەكە لە ژێر كۆنترۆڵی تەواوی هێزە چەكدارەكانی ئێراندایە.
لە لایەكی دیكەیشەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەركۆنەی بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی كرد بۆ ناردنی دۆسیەی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەو بڕیارەی بە بێ بنەمای یاسایی وەسف كرد.
ناوبراو رەخنەی توندی لەو وڵاتانە گرت كە دەنگیان بەو بڕیارە داوە، لەوانە سعودیە و یابان، و هۆشداری دا كە ئەو وڵاتانە باجی كارەكانیان دەدەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە