1 کاتژمێر پێش ئێستا
52 جار خوێنراوەتەوە
پەڕلەمانی بەریتانیا پڕۆژەیاسای تایبەت بە ڕێگەدان بە مەرگ ڕەتكردەوە
پەیام
پەڕلەمانی بەریتانیا بە دەنگێكی لێك نزیك و بە جیاوازیی 16 دەنگی نەخێر، پێشنیازەیاسایەكی بۆ بەیاساییكردنی مەرگ ڕەت كردەوە.
هەر چەندە ساڵی ڕابردوو سەرەتای پڕۆژەكەی پەسەند كردبوو، بەڵام لە كۆبوونەوەی ڕۆژی هەینیدا پەرلەمانی بەریتانیا بە جیاوازی تەنیا 16 دەنگ پڕۆژەیاسای تایبەت بە ڕێگەدان بە مەرگ (كوشتنی بە مۆڵەت)ـی ڕەت كردەوە.
پڕۆژەیاساكە كە لەلایەن پەڕلەمانتارێكی پارتی كرێكارانی دەسەڵاتدارەوە پێشكەش كرابوو، دەیویست ڕێگە بە كەسانی بەتەمەن و تووشبوو بە نەخۆشیی درێژخایەن و كوشندە بوون كە پێشبینیی دەكرێت كەمتر لە شەش مانگ تەمەنیان مابێت، بە مەرجی ڕەزامەندی دوو پزیشك و لیژنەیەكی شارەزا، كۆتایی بە ژیانیان بهێنن.
ڕەتكردنەوەی پڕۆژەكە لێدانێكی گەورە بوو بۆ پاڵپشتیكەرانی ئەم دۆسیەیە كە لە وڵاتانی وەكو كەنەدا، هۆڵەندا و سویسرا یاساییە، هاوكات لە دەرەوەی باڵەخانەی پەرلەمان خۆپیشاندەرانی لایەنگر و دژبەری یاساكە بەڕێوە چوو.
لای خۆیەوە ئاندی بێرنهام، سەرۆكوەزیرانی نوێی بەریتانیایش كە لە مانگی تەمموزەوە دەستبەكار بووە، خۆی لە دەنگدانی ئەم پڕۆژەیە بێبەری كرد و جەختی لەسەر پێشخستنی چاودێریی پزیشكی و كۆمەڵایەتی بۆ بەساڵاچووان كردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە