1 کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

ئێران كردنەوەی گەرووی هورمز دەبەستێتەوە بە جێبەجێكردنی داواكارییەكانیەوە

پەیام

سەرۆككۆماری ئێران مەرجی وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند و باسی ڕێككەوتنێكی نوێی كرد.

ئاژانسی هەواڵی قوتابیانی ئێران "ئیسنا"، لەسەر زاری مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران بڵاوی كردەوە: دەكرێت ئێران دووبارە گەرووی ستراتیژیی هورمز بكاتەوە، ئەوەش بە مەرجێك واشنتن گەمارۆ دەریایی و هێرشە سەربازییەكانی بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران ڕابگرێت.

پزیشكیان جەختی لەوەش كردەوە كە تاران هەوڵ دەدات پەیوەندییەكی ژیرانەتر و سەقامگیرتر لەگەڵ دراوسێكانیدا بنیات بنێت. 

لە لایەكی دیكەوە، ناوبراو ئاشكرای كرد كە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، ئێران و عومان لە پایتەختی ئەو وڵاتە (مەسقەت) ڕێككەوتنێك سەبارەت بە ڕێڕەوی كەشتیوانیی نوێ لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە واژوو دەكەن، كە وەك ڕێڕەوێكی زیندوو بۆ بازرگانیی جیهانیی نەوت و غاز هەژمار دەكرێت. 

ئەمەو سەرۆككۆماری ئێران پێشتر دانی بەوە دا نا كە بەهۆی سزاكانی ئەمریكا و گەمارۆی سەر بەندەرەكانەوە، وڵاتەكەی لە قۆناغێكی زۆر سەختدا دەژی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران كردنەوەی گەرووی هورمز دەبەستێتەوە بە جێبەجێكردنی داواكارییەكانیەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وڵاتانی كەنداو بەرپرسیارن لەو زیانانەی كە بەرمان كەوتوون

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئەو فشارانەی خراونەتە سەر ئێران گەیشتوونەتە ئاستێكی زۆر مەترسییدار

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق و وڵاتانی كەنداو بەشداری كۆبوونەوەیەك لەسەر گەرووی هورمز دەكەن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    حووسییەكان: كەشتیوانی لە بابولمەندەب بۆ هەمووانە جگە لە سعودییە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    حووسیییەكان بە پیشڕەوییەكانیان فشارەكانیان لەسەر حكومەتی یەمەن زیاتر دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    "لاریجانی توانای ڕێككەوتنی لەگەڵ ئەمریكا هەبووە، بۆیە ئیسرائیل به‌ ئه‌نقه‌ست تیرۆری كرد"

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوای كۆنترۆڵكردنی بابولمەندەب، هەڕەشە بۆ سەر كەشتییەكانی سعودیە دروستبووە

سەرەتا