2 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
دوو كهشتی له گهرووی هورمز پێكران
پهیام
لە دوو ڕووداوی جیاوازدا، کەشتییەک لە گەرووی هورمز بە تەقەمەنییەکی نادیار پێکرا و کەشتییەکی بازرگانیی ئێرانیش لە نزیک دوورگەی قشم کرایە ئامانج، کە بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوە چاودێرییە دەریاییەکان ئاشکرایان کرد کە لە کاتی پەڕینەوە بە گەرووی هورمزدا، کەشتییەک بە چەک و کەرەستەی تەقەمەنیی نادیار کراوەتە ئامانج؛ تا ئێستاش ناسنامەی کەشتییەکە، قەبارەی زیانەکان و دۆخی سەرنشینەکانی ڕوون نەکراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە، هاوکات هۆشداری دراوەتە هەموو کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە کە ئەوپەڕی وریایی بنوێنن و هەر جووڵەیەکی گوماناوی ڕابگەیەنن.
لە هەمان کاتدا لە باشووری ئێران، بەرپرسانی خۆجێیی دوورگەی قشم ڕایانگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاوەکانی نێوان دوورگەی قشم و دوورگەی هەنگام، هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکی بازرگانیی ئێرانی؛ بەگوێرەی زانیارییەکان هێرشەکە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە ئەنجام دراوە و جگە لە زیانە ماددییەکان، کوژرانی کەسێک و برینداربوونی سێ کەسی دیکەی لێکەوتووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە