2 کاتژمێر پێش ئێستا 152 جار خوێنراوەتەوە

حكومه‌تی یه‌مه‌ن: كۆنتڕۆڵكردنی سه‌نعا ئامانجی كۆتاییمانه‌

په‌یام

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەمەن ڕایگەیاند، کۆنترۆڵکردنەوەی سەنعای پایتەخت ئامانجی کۆتایییانە و ئەو هێزانەی لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا کشاونەتەوە، دوای ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ گۆڕەپانی جەنگ. 

سوڵتان عەرادە، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سەرۆکایەتیی یەمەن و پارێزگاری مەئریب، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فەرمیی "سەبەئـ" ئاماژەی بەوە دا کە پێشهاتەکانی ئێستا مامەڵەکردنن لەگەڵ واقیعێکی نوێدا. ئەو واقیعەش لەسەر بنەمای گێڕانەوەی دەوڵەت و کۆتایهێنان بە دەسەڵاتی حووسییەکان دامەزراوە. ناوبراو گرووپی حووسییەکانیشی بە شکستپێهێنانی هەوڵەکانی ئاشتی و سەپاندنەوەی بژاردەی شەڕ بەسەر یەمەنییەکاندا تۆمەتبار کرد. 

لەبارەی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی کەناراوەکانی ڕۆژئاوا، عەرادە وێڕای ئەوەی ڕووداوەکانی بە "ئازاربەخش و جێی داخ" وەسف کرد، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە لوتکەی ئامانجە سەرەکییەکەیان ناگۆڕێت. دووپاتیشی کردەوە کە ئەو هێزانەی لەو ناوچەیە کشاونەتەوە، سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانیانن بۆ ئەوەی بە شێوەیەک لە شێوەکان بگەڕێنەوە بۆ نێو شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکان. 

ئەو بەرپرسە یەمەنییە ئەوەشی خستە ڕوو کە هێزە چەکدارەکان لە بەرەکانی دیکەدا بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان. ئەمەش لە کاتێکدایە کە نەخشەی کۆنترۆڵی مەیدانی لە یەمەن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گۆڕانکاریی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینیوە و لە سەرەتای مانگی تەممووزی ٢٠٢٦ـەوە، پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی حکوومەت و چەکدارانی حووسی بە توندی زیادیان کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 49 خولەک پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران: کۆبوونەوەکەی عومان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز نییە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومه‌تی یه‌مه‌ن: كۆنتڕۆڵكردنی سه‌نعا ئامانجی كۆتاییمانه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو كه‌شتی له‌ گه‌رووی هورمز پێكران

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشکیان: ئێران هەرگیز خۆی بەدەستەوە نادات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواین زانيارى لە یەمەنەوە؛ جەنگ بەردەوامە و بابولمەندەب ئامانجە گەورەکەیە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی شەڕەوە؛ زیاتر لە هەزار کەس لە یەمەنەوە ئاوارە بوون

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆنترۆڵكردنی بابولمەندەب كارتی فشاری گرنگ بە حوسییەكان دەبەخشێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران كردنەوەی گەرووی هورمز دەبەستێتەوە بە جێبەجێكردنی داواكارییەكانیەوە

سەرەتا