1 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
پزیشکیان: ئێران هەرگیز خۆی بەدەستەوە نادات
سەرۆککۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، گەلی ئێران هەرگیز خۆی بەدەستەوە و نادات و تاران بەرانبەر سیاسەتی هەڕەشە و بەکارهێنانی هێز هەرگیز مل کەچ ناکات.
مەسعوود پزیشکیان لە نوێترین پەیامیدا بە توندی ڕەخنەی لە بەئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی گرت و ڕایگەیاند: ئەگەر ئێوە مرۆڤن بێبەشکردنی هاووڵاتییانی بێتاوان لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی وەک ئاو، خۆراک و دەرمان بە هیچ شێوەیەک پاساو هەڵناگرێت و نیشانەی نەمانی بەها مرۆییەکانە.
پزیشکیان و وتیشی: ئەگەر ئەمریکییەکان ئازا و جەنگاوەرن، با لە گۆڕەپاندا بەرەوڕووی هێزە چەکدارەکان ببنەوە، نەک سەرچاوەی ژیان و بژێویی هاووڵاتییانی سڤیل بکەنە ئامانج.
سەرۆککۆماری ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە گەلەکەی لەبەرانبەر فشار، گەمارۆ و هەڕەشەی سەربازیدا ناڕووخێت و لە مافەکانی پاشەکشە ناکات، دووپاتیشی کردەوە کە وڵاتەکەی لەژێر هیچ بارودۆخێکدا خۆی بەدەستەوە نادات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە