1 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ له یهك كاتدا ههڕهشه دهكات و دهرفهتی دانووستانیش دهخاته ڕوو
پهیام
دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لێدانی پێگەی «شاخی کوڵەنگ»ی لە ئێران کرد هاوکات جەختی کردەوە واشنتن بەهێزەوە لەگەڵ تاران دەچێتە دانوستانەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی «فۆکس نیوز» ترهمپ ڕایگەیاند، ڕەنگە واشنتن ناچار بێت پێگەی «شاخی کوڵەنگ» لە ئێران بکاتە ئامانج، جەختیشی لەوە کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا توانای ئەوەیان هەیە لەماوەی تەنیا یەک کاتژمێردا ئەو ئەرکە ئەنجام بدەن و لە هەر ساتێکدا کە پێویست بێت هێرش ئاراستەی ئەو شوێنە بکەن.
سەبارەت بە دۆخی سەربازی و ئابووریی ئێران، ترهمپ ئاماژەی بەوە کرد تاران خاوەنی هەندێک مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە، بەڵام تواناکانی بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لەوە زۆر سنووردارە. هەروەها ناوبراو باسی لەوەش کرد کە ئێران لە پێگەیەکی دانوستانی لەباردا نییە، بەتایبەت لە کاتێکدا کە ئابوورییەکەی بەرەو داڕمان دەچێت.
لەبارەی ڕێڕەوی دیپلۆماسی و دانوستانەکانیشەوە، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە ئێرانییەکان بە توندی خوازیاری گەیشتنن بە ڕێککەوتن و هەلێکی زۆر لەباریش بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە هەیە. ترهمپ ڕوونی کردەوە کە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک پێی باشترە ڕێککەوتن بکرێت ئەگەر بوار هەبێت، لە هەمان کاتیشدا دووپاتی کردەوە واشنتن لە پێگەی هێزی ڕەهاوە دانوستان دەکات و دەتوانێت لە هەر کاتێکدا بیەوێت کۆتایی بە دۆخەکە بهێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە