57 خولەک پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
فهرمانگهی فریاگوزاری: پێویسته به زووترین كات دهروازهكان بكرێنهوه و هاوكاری بێته ژوورهوه
بەڕێوەبەری فریاگوزاریی لە غەززە ڕایگەیاند، توانا پزیشکییەکان سنووردارن و بەرەو پاشەکشە دەچن و، بەهۆی کەمیی سووتەمەنی و لەکارکەوتنی ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنەوە، ژمارەی شەهیدبوون و ڕوو لە بەرزبوونەوەیە.
فەرمانگەکەی غەززە رایگەیاندووە، ئەو ئامێر و پێداویستییە پزیشکییانەی گەیشتوونەتە کەرتەکە بە هیچ شێوەیەک لە ئاست قەبارەی ئەو کارەساتەدا نین کە بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە. ڕوونیشی کردەوە کە زۆربەی ئەو بریندارانەی دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەکان تووشی شکانی ئێسک بوون، لە کاتێکدا تیمە پزیشکییەکان لە بەیانییەوە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ بەهاناوەچوونی ڕزگاربووان و چارەسەرکردنی برینەکانیان.
هەروەها کەرتی تەندروستی لە غەززە بەدەست قەیرانی توندی کەمیی سووتەمەنییەوە دەناڵێنێت. لە ئێستادا زیاتر لە سەدا ٦٠ی ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن لە کەرتەکەدا لەکار کەوتوون، ئەمەش وای کردووە گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکان دوابکەوێت و ببێتە هۆکاری ڕاستەوخۆ بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی گیانلەدەستدان.
لەکۆتایی لێدوانەکەیدا، بەڕێوەبەری فریاگوزاریی پزیشکی جەختی لەوە کردەوە کە دۆخەکە زۆر سەختە و پێویستیی زۆریان بە هاوکاریی پزیشکی و فریاگوزاریی بەپەلە هەیە. هاوکات داوای لە نێوەندگیران و وڵاتانی گرەنتیکار کرد کە فشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ ڕێگەدان بە هێنانە ناوەوەی ئامێر و هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتەکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە