1 کاتژمێر پێش ئێستا 126 جار خوێنراوەتەوە

ڕاپۆرت؛ باڵەخانەیەک داڕما و سەدان باڵەخانەی دیکەش مەترسی داڕمانی لەسەرە

پەیام

لە ئەنجامی داڕمانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە باشووری ڕۆژئاوای غەززە کە پێشتر بەهۆی بۆردومانەوە زیانی بەرکەوتبوو، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥ی دیکەش برینداربوون، بەرگریی شارستانی غەززەش رایگەیاندووە، بە ئامێری سەرەتایی خەریکی دەرهێنانی قوربانیانن لەژێر پاشماوەی باڵەخانەکەدا و پێویستی خێرایان بە ئامێری تایبەتییە. 

باڵەخانەی "سەعادە" کە لە شەش نهۆم پێکهاتبوو و دەیان ئاوارەی تێدا نیشتەجێ بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی پیشەسازی غەززە بەسەر دانیشتووانەکەی و خێمەکانی دەوروبەریدا ڕووخا. بەپێی وتەی دانیشتووانی ناوچەکە، باڵەخانەکە پێشتر بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە زیانی پێگەیشتبوو و درزی تێدابوو. 

تیمەکانی بەرگریی شارستانی و شارەوانی لە نیوەشەوەوە لە هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر پاشماوەی باڵەخانەکەدا ماون. سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی گەیشتنی تەرمی ٦ کەسی بۆ نەخۆشخانەی شیفا ڕاگەیاند، تیمەکانی ڕزگارکردن ئاماژەیان بەوە کردووە کە تا ئێستا توانراوە تەرمی ٩ کەس، کە ژن و منداڵیان تێدایە، لەگەڵ ١٤ بریندار دەربهێنرێن. بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە ٥٠ منداڵ لەژێر داروپەردوودان و تیمەکانی فریاگوزاری گوێیان لە دەنگی قوربانییەکانە کە داوای یارمەتی دەکەن. هەروەها شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن کە بەهۆی کەمیی ئامێرەکانەوە، منداڵێک بۆ زیاتر لە کاتژمێرێک لەژێر پاشماوەکاندا ماوەتەوە. 

تیمەکانی فریاگوزاری و بەرگریی شارستانیی غەززە پێشبینی دەکەن پرۆسەی رزگارکردن و دەرهێنانی تەرمەکان لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکە زیاتر لە سێ ڕۆژی پێویست بێت. بەرگریی شارستانی داوای لە خاوەن ئامێرە قورسەکان کردووە بە هاناویانەوە بچن و سوپای ئیسرائیلیشی تۆمەتبار کرد بەوەی ڕێگری دەکات لە کەرەستەی پێویستی فریاگوزاری بۆ ناو کەرتی غەززە. 

یەحیا سەراج، سەرۆکی شارەوانیی غەززە، هۆشداری دا کە ئەم ڕووداوە ئەگەری ڕووخانی باڵەخانە زیانلێکەوتووەکانی دیکەش دەخاتە ڕوو، و جەختی لە پێویستیی هێنانی کابینەی گەڕۆک کردەوە پێش هاتنی وەرزی زستان. لە هەمان کاتدا، بەڕێوەبەری تۆڕی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئاماژەی بەوە کرد هاووڵاتیان بەهۆی نەبوونی جێگرەوە پەنا بۆ باڵەخانە مەترسیدارەکان دەبەن، و هۆشداریشی دا لە قووڵبوونەوەی قەیرانەکە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، بەتایبەت کە زیاتر لە ٩٠٪ی دانیشتووان پشتیان بە هاوکارییەکان بەستووە. 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە غەززە، ئیسرائیل و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بەرپرسیار زانی لە ڕووخانی باڵەخانەکە و داوای دەستێوەردانی خێرای کرد بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان. نووسینگەکە جەختی لەوە کردەوە کە کردنەوەی دەروازەکان بۆ هێنانی ئامێری ڕزگارکردن زۆر پێویستە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو باڵەخانانەی کە مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە و مانەوەی ئەو ڕێگرییانەش مەترسییەکانی سەر دانیشتووان زیاتر دەکات. 

لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، شەڕی غەززە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٧٣ هەزار کەس و برینداربوونی زیاتر لە ١٧٤ هەزار کەسی دیکە، کە زۆربەیان ژن و منداڵن. بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، شەڕەکە نزیکەی ٩٠٪ی ژێرخانی کەرتی غەززەی وێران کردووە و تێچووی ئاوەدانکردنەوەشی بە نزیکەی ٧٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ باڵەخانەیەک داڕما و سەدان باڵەخانەی دیکەش مەترسی داڕمانی لەسەرە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە یاسای دەسەڵاتەکانی جەنگی پەسەندکرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    فایننشاڵ تایمز: ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌ موجته‌با خامنه‌یی توند و سنووردارن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵه‌خانه‌یه‌ك داڕما و زیاتر له‌ 100 كه‌س كه‌ ئاواره‌بوون بوونه‌ قوربانی

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌ترسی گه‌یشته‌ مه‌ككه‌ و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ لێ درا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ لە جەنگی سەر ئێراندا؛ ئەمریکا ملیاران دۆلار و زیانی زۆری سەربازیی کردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیه‌: به‌ توندی وه‌ڵامی هێرشی مووشه‌كی و درۆنی حوسییه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ پێشتر گرژی ته‌نیا له‌ هورمز بوو؛ ئێستا بابولمه‌نده‌بیشی گرتوه‌ته‌وه‌

سەرەتا