1 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
ڕاگەیاندنی حکومی: زیاتر له ههشت ههزار كهس لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکاندا بێسەروشوێنن
پهیام
ڕاگەیاندنی حکومی لە کەرتی غەززە ئاشکرای کرد، زیاتر لە هەشت هەزار و ٥٠٠ کەس لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکاندا بێسەروشوێنن و مەترسیی لەسەر ژیانی هەزاران نەخۆش و برینداریش هەیە.
بەپێی دواین ڕاگەیەندراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی حکومی لە غەززە، تاوەکو ئێستا چارەنووسی دەیان منداڵ و ئافرەت لەژێر پاشماوەی ئەو بینایانەی ڕووخاون بە نادیاری ماوەتەوە. ئاماژە بەوەش کراوە کە زیاتر لە هەشت هەزار و ٥٠٠ کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانە جیاوازەکانی کەرتی غەززەدا ژێرخاک کەوتوون و بێسەروشوێنن.
مەکتەبی ڕاگەیاندن هۆشداریی توند دەدات لەوەی هەزاران باڵەخانەی دیکە لە کەرتەکەدا داڕمانیان نزیک بووەتەوە و هەموو ساتێک ئەگەری ڕووخانیان هەیە، ئەمەش کردوونیەتی بە بۆمبی تەوقیتکراو لەبەردەم ژیانی هاوڵاتییاندا. هاوکات جەخت لەوە کراوەتەوە کە کورتهێنانی توند لە سووتەمەنی، بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر هەزاران نەخۆش و برینداردا سەپاندووە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، پرسیار لەبارەی بێدەنگیی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کراوە و هاتووە، ڕۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایش لە ئاست ئەو کۆمەڵکوژییە بێدەنگەی لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکاندا بەڕێوەدەچێت نادیارە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە