2 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
ترامپ و کۆشکی سپی ڕەخنەیان لە بڕیارەی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود گرت
پەیام
بانکی فیدراڵیی ئەمریکا ٢٥ خاڵی خستە سەر رێژەی سوود و بە کۆدەنگی رێژەی سوودی لە دوای سێ ساڵ بەرزکردەوە و، ڕێژەکەی لە ٣.٧٥% بۆ ٤.٠٠% بەرز کردەوە و رایگەیاند، هەنگاوەکەیان بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسانە.
بانکی فیدراڵیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕاگرتن و دەستنیشانکردنی هەڵاوسان کە ٢%ـە. ئەمەش یەکەم بڕیاری بەرزکردنەوەی رێژەی سوودە لە لایەن بەنکی ناوەندیی ئەمریکاوە لە دوای ساڵی ٢٠٢٣وە ئەنجام بدرێت.
کێڤن وارش، سەرۆکی بانکی فیدراڵیی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دامەزراوەکەیان تەرکیز دەکاتە سەر بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان و لە چوارچێوەی ئەرکەکانیدا هەوڵی بەدیهێنانی سەقامگیریی نرخەکان دەدات. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕێژەی هەڵاوسان بەشێوەیەکی ناپێویست بەرزە و بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ لەو ئاستەدا ماوەتەوە.
هاوکات کۆشکی سپی بڕیارەکەی بە "داخ" وەسف کرد. کوش دیسای، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ڕوانگەی ئیدارەی ئەمریکاوە بڕیارەکە پپشتی بە بەڵگەی ئابووریی قەناعەتپێکەر نەبەستووە. ئەم هەنگاوە بە پێچەوانەی ویستەکانی ترامپە کە پێشتر گوشاری خستبووە سەر جێرۆم پاوڵ بۆ کەمکردنەوەی رێژەی سوود.
پێشبینییەکانی بەرپرسانی سیاستەی نەقدی ئاماژە بە ئەگەری بەرزکردنەوەی زیاتری ڕێژەی سوود دەکەن لانیکەم بۆ یەکجاری دیکە پێش کۆتایی هاتنی ساڵ، بەجۆرێک ڕێژەکە لەنێوان ٤% تا ٤.٢٥% جێگیر ببێت. تا کۆتایی ئەمساڵ تەنیا دوو کۆبوونەوەی دیکەی لیژنەکە ماون کە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم و سەرەتای مانگی کانونی یەکەم بەڕێوەدەچن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە