1 کاتژمێر پێش ئێستا 88 جار خوێنراوەتەوە

گەشتە ئاسمانییەكان لە توركیاوە بۆ سلێمانی دەستپێدەكەنەوە

پەیام  

فڕۆكه‌خانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی (سلێمانی)، رایگه‌یاند، هێڵی ئاسمانی توركیش ئێرلاین له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی داهاتوه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان ده‌كاته‌وه‌.

فڕۆكه‌خانه‌كە ئه‌مڕۆ 19ی 9ی 2026 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاینەوە بۆ (فڕۆکەخانەكه‌مان نێردراوە، وابڕیارە لە ڕۆژی 25ی 10ی 2026 ه‌وه‌ گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌نێوان (ئەستەنبول-سلێمانی-ئەستەنبول) دەستپێبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، به‌پێی خشته‌كه‌ هه‌فتانه‌ چوار گه‌شت له‌ نێوان ئه‌سته‌نبول و سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێن.

پێشتر توركیا بەبیانووی هۆكاری ئەمنی و سیاسیی لە نیسانی 2023ەوە قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بۆ سلێمانی ڕاگەیاند، دواتر لە تشرینی دووەمی 2025 دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی ڕاگەیاند.

لە ساڵی 2026 یشدا بەهۆی گرژییە ئەمنییەكانی ناوچەكەوە ڕاگرتنی كاتی گەشتەكان لە توركیاوە بۆ سلێمانی دەستیپیكردەوە و لە ئێستاشدا بڕیارە لە مانگی داهاتووەوە گەشتەكان دەستپێبكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 39 خولەک پێش ئێستا

    دادگای فیدڕاڵی جارێكی دیكە دادبینی پرسی پەڕلەمانی كوردستان دەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەشتە ئاسمانییەكان لە توركیاوە بۆ سلێمانی دەستپێدەكەنەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەینێ پلەكانی گەرما نزمتردەبێتەوە و لە گەرمیانیش دەگاتە 39 پلە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومەر گوڵپی: دەسەڵاتداران لە گرانكردنی بەنزین 270 ملیار دیناریان دەستکەوتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی پێشمەرگە لەم مانگەوە دابەشکردنی موچەی بەشێوازی کاش ڕاگرت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ماوەی هەفتەیەك پردی سەرەكی دوكان دادەخرێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومڕه‌كارێكی دیكەی كورد له‌ شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز كۆچی دوایی كرد

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. سبەی بەنزینی 750 دیناری تەنیا بە ژمارەی تاك دەدرێت

سەرەتا