2 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
ئەڵمانیا پلانی گەڕاندنەوەی نزیكەی 500 هەزار كۆچبەری سوری هەیە
پەیام
ئەڵمانیا پلانی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی سەدان هەزار كۆچبەری سووری بۆ وڵاتەكەیان و، بەمزووانە پلانەكە جێبەجێ دەكات.
میدیاكانی سویسرا بڵاویان كردەوە: وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا پلانی هەیە بۆ زیادكردنی گوشار لەسەر نزیكەی 500 هەزار كۆچبەری سوری، ئەوەش وەك هەنگاوێك بۆ ناچاركردنیان بۆ جێهێشتنی ئەڵمانیا لێك دەدرێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەلكسەندەر دوبرنت، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، بەنیازە نوسینگەی كۆچ و كۆچبەرانی فیدراڵیی ئەڵمانیا ڕابسپێرێت بۆ وەرگرتنەوەی مافی مانەوە لە ژمارەیەكی زۆری كۆچبەرانی سوری، ئەوانەی ئیقامەكەیان بە ئیقامەی پارێزگاری ناسراوە.
بەپێی داتای نوسینگەی كۆچ و كۆچبەرانی فیدراڵی ئەڵمانیا، لەئێستادا زیاتر لە 912 هەزار كۆچبەری سوری لە ئەڵمانیا دەژین و پێشبینی دەكرێت ئەو ڕێكارە نوێییانە ژمارەیەكی زۆری كۆچبەرانی سوری ناچار بكات بۆئەوەی ئەڵمانیا بەجێبەهێڵن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە