1 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
سبەی دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی ملیۆنێك و 750 هەزار قوتابیدا دەكرێتەوە
پەیام
سبەینێ ساڵی نوێی خوێندن بە بەشداری زیاتر لە یەك ملیۆن و 750 هەزار قوتابی لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.
سبەی یەكشەممە 20ی ئەیلول ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات و زەنگی دەستپێكردنی خوێندن لە قوتابخانەكان لێ دەدرێت و نزیكەی 19 ملیۆن كتێبی نوێ چاپ كراون.
بەپێی ئامارێكی فەڕمی، كۆی گشتیی قوتابیان بۆ ئەمساڵی خوێندنی سەرجەم قۆناغەكان زیاتر لە یەك ملیۆن و 750 هەزار قوتابیە و ئەمساڵ زیاتر لە 123 هەزار قوتابی لە پۆلی یەكەمی بنەڕەتی وەرگیراون.
لەبارەی زانكۆ و پەیمانگەكانیش، ئەمساڵ زیاتر لە 185 هەزار قوتابی لە 16 زانكۆی حكومی و 18 زانكۆی تایبەت و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان دەخوێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە