1 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا بە بەهای 2.6 ملیار دۆلار چەكوچۆڵی نوێ بە ئۆكرانیا دەفرۆشێت
پەیام
ئەمریكا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی كەلوپەل و پێداویستی بەرگریی ئاسمانیی بە ئۆكرانیا نیشان دا، بەڵام سیستمی پاتریۆت لە دەرەوەی لیستەكەدایە.
ئەمەریكا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی كەرەستە و سیستمی بەرگریی ئاسمانی بە ئۆكرانیا بە بڕی 2.68 ملیار دۆلار پەسەند كرد، ئەمەش دوای ئەوەی كیێڤ بۆ بەهێزكردنی تواناكانی لە بەرامبەر هێرشەكانی مۆسكۆ چەندین جار داوای پاڵپشتی سەربازی كرد.
لە ئاگاداركردنەوەیەكدا بۆ كۆنگرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە: گرێبەستە پێشنیازكراوەكەی پەرەپێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی، دابینكردنی ئامێر و خزمەتگوزارییە پەیوەنددارەكان لەخۆ دەگرێت.
وەزارەت ڕایشیگەیاندووە: پڕۆسەكە هێشتا لەسەر پێداچوونەوە و ڕەزامەندیی كۆنگرێس دەمێنێتەوە.
هەر چەندە لیستی چەكوچۆڵەكە لەسەر داوای ئۆكرانیایە، بەڵام بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەو لیستە كەلوپەل و چەكی بنەڕەتی تێدا نییە و بەپێی میدیای ڕووسییش "سیستمی مووشەكی پاتریۆتیش لە لیستەكەدا نییە".
هەر بەپێی زانیارییەكان، گرێبەستەكە ئەگەر ڕەزامەندیی لەسەر درا، ئۆكرانیا پارەكەی لەو هاوكارییە ئەورووپی و هەروەها ئەمریكییە دەدات كە لە ئیدارەی پێشوو بۆی تەرخان كراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە