1 کاتژمێر پێش ئێستا
65 جار خوێنراوەتەوە
هۆڵەندا.. بۆ پاراستنی مزگەوتەكان سەكۆیەكی دیجیتاڵی ڕاگەیەنرا
پەیام
موسڵمانانی هۆڵەندا بە مەبەستی تۆماركردن و بەدواداچوونی توندوتیژی و هێرشەكان دژی مزگەوتەكان، سەكۆیەكی دیجیتاڵییان ڕاگەیاند.
"دەزگای پەیوەندیی نێوان دەوڵەت و موسڵمانان" لە هۆڵەندا، سەكۆیەكی نیشتمانی بۆ بەدواچوونی ئەو هێرش و هەڕەشە و كارە تێكدەرانە ڕاگەیاند كە ڕووبەڕووی مزگەوتەكان دەبنەوە.
ئەم سەكۆ نوێیە ڕێگە بە مزگەوت و ئەنجوومەنە ئیسلامییەكان دەدات بە شێوازێكی ئاسان و خێرا ڕووداوەكان تۆمار بكەن.
لەو بارەیەوە موحسین گۆكتاش، سەرۆكی دەزگاكە، ئاماژەی بەوە كرد "ئامانجی سەرەكییان ئاسانكارییە بۆ موسڵمانان، چونكە پێشتر ئاستی تۆماركردنی سكاڵاكان لە ئاستی پێویستدا نەبووە و زۆرجار مزگەوتەكان نازانین دوای سكاڵا چی بەسەر دۆسیەكانیاندا دێت".
دەزگاكە بەڵێنی داوە بەدواداچوونی ورد بۆ هەموو سكاڵاكان بكات و پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەكان و وەزارەتی داد دروست بكات.
ئەم هەنگاوە لەلایەن پۆلیسی هۆڵەنداشەوە پێشوازی لێ كراوە، چونكە پێی وایە ئەم سەكۆیە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئامارەكان و بەرەنگاربوونەوەی زیاتری دیاردەی ئیسلامۆفۆبیا لەو وڵاتەدا، هاوكات هانی موسڵمانانیش دەدات بەردەوام پەیوەندی بە دەسەڵاتە فەرمییەكانەوە بكەن.
ئەمە و بەپێی ئامارەكان، لە ساڵی 2025دا 414 حاڵەتی جیاكاری دژی موسڵمانان لە هۆڵەندا تۆمار كراوە كە 20یان ڕاستەوخۆ مزگەوتەكانیان بەئامانج گرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە