1 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: هەر رێککەوتنێکی پێشنیارکراو لە بەرژەوەندی ئەمریکادا نەبێت ڕەتیدەكەینەوە
پەیام
سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، هەر رێککەوتنێکی پێشنیارکراو لە بەرژەوەندی ئەمریکادا نەبێت ڕەتیدەكەینەوە. دەشڵێت "لە ئێستادا تاران بەهۆی ئەو زیانە گەورەیەی بەریکەوتووە، ئارەزووی گەیشتن بە رێککەوتن دەکات".
لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵی "نیووز نەیشن" کە رۆژی 18ـی ئەیلوولی 2026 بڵاوکراوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تاران لەم قۆناغەدا خواستێکی زۆری هەیە بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ واشنتن.
ڕاشیگەیاند، هەر رێککەوتنێکی پێشنیارکراو بە تەواوی دروست نەبن و لە بەرژەوەندی ئەمریکادا نەبن، ئەوا واشنتن بە هیچ شێوەیەک بیری لێناکاتەوە و قبووڵی ناکات.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد، "ئێران لە زۆر رووەوە پاشەکشەی کردووە، چ لە رووی ئابووری و چ لە رووی سەربازییەوە زیانیان بەرکەوتووە، بۆیە پێویستە چاوەڕوان بین بزانین ئاراستەی رووداوەکانی داهاتوو چۆن دەبن".
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەكەیدا و لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دۆخی حووسییەکان و ئەگەری بوونی گفتوگۆ لەگەڵیاندا، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی هەبوونی کەناڵی پەیوەندی لە نێوان هەردوولادا پشتڕاست کردەوە. لەم بارەیەوە ئاشکرای کرد: "ئێمە لە پەیوەندی و گفتوگۆداین لەگەڵ حووسییەکان، ئەوانیش دەیانەوێت بزانن کە ئایا دەتوانرێت بگەینە خاڵێکی هاوبەش و رێککەوتن لە نێوانماندا".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە