2 کاتژمێر پێش ئێستا 38 جار خوێنراوەتەوە

تێچووی جەنگی ئێران زیاترلە 43 ملیار دۆلار لەسەر ئەمریكا كەوتووە

پەیام  

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرای دەكات تێچووی جەنگی ئێران و ئەمریكا گەیشتووەتە 43 ملیار دۆلار و ژمارەی قوربانییانیش زیاترە لەوەی ڕاگەیەنراوە.

لە ڕاپۆرتێكیدا، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشكرای كرد "بەپێی بەڵگەنامەكانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا، جەنگی دژی ئێران تا سەرەتای ئەم مانگە تێچووی 43.6  ملیار دۆلاری بۆ واشنتۆن هەبووە، ئەم بڕە پارەیە زیاتر لە 28 ملیار دۆلاری بۆ قەرەبووكردنەوەی تەقەمەنییەكان و 4.3  ملیار دۆلاریش بۆ ئامێری لەناوچوو تەرخان كراوە".
 
لە نێوان هێزەكاندا، هێزی ئاسمانی زۆرترین تێچووی هەبووە، دواتر هێزی دەریایی و وشكانی دێن.

ئەم ئامارانە لە كاتێكدان كە پێشتر ئیدارەی ترمپ مەزەندەی كەمتر و جیاوازی بۆ تێچووەكان بڵاو كردبووەوە.

سەبارەت بە زیانە مرۆییەكان، ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە "ژمارەی كوژراوانی ئەمریكی لەوەی بە فەرمی ڕاگەیەنراوە زیاترە، بە جۆرێك لانیكەم 22 سەرباز كوژراون، كە چوار كەسیان لە داتابەیسە فەرمییەكانی پێنتاگۆندا تۆمار نەكراون". 

لە بەرانبەردا، پیت هیگسیس، وەزیری جەنگی ئەمریكا، ئەو ڕاپۆرتەی بە "درۆی تەواو" ناوبرد و بە توندی ڕەتی كردەوە. 

جێگەی ئاماژەیە، نووسینگەی بودجەی كۆنگرێسیش ئاماژەی بەوە كردووە كە تێچووی مانگانەی جەنگەكە بەپێی توندی پێكدادانەكان دەگۆڕێت و باری دارایی قورسیشی بۆ ئەمریكا دروست كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 خولەک پێش ئێستا

    هۆڵەندا.. بۆ پاراستنی مزگەوتەكان سەكۆیەكی دیجیتاڵی ڕاگەیەنرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تێچووی جەنگی ئێران زیاترلە 43 ملیار دۆلار لەسەر ئەمریكا كەوتووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ ڕێككەوتنێكی بۆ كۆنترۆڵی هەمیشەیی دوورگەی گرینلاند ڕاگەیاند

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوربانییانی تەقینەوەكەی پاكستان بۆ 31 كوژراو بەرزبووەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هەر رێککەوتنێکی پێشنیارکراو لە بەرژەوەندی ئەمریکادا نەبێت ڕەتیدەكەینەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاترلە 150 وڵات داوا لە ئەمریكا دەكات ڤیزا بە شاندی فەڵەستینی بدات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    جارێكی دیكە هەوڵ بۆ كۆبوونەوەی ترەمپ و كیم جۆنگ ئون دەدرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزەكانی ئەمریكا تاكۆتایی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە

سەرەتا