2 کاتژمێر پێش ئێستا
148 جار خوێنراوەتەوە
بۆ جهنگی دژ به حوسییهكان؛ سعودییه هانای بۆ سووریا بردووه
پهیام
حکوومەتی سووریا داواکارییەکی سعوودیەی بۆ ناردنی هێزێکی چەکدار بۆ جەنگی یەمەن ڕەت کردەوە، بە پاساوی سەرقاڵبوونی بە ڕێکخستنەوەی سوپاکەی و نائامادەیی بۆ تێوەگلان لەو ململانێیەدا.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "تورکیا ئەلیەوم" لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانی سووریاوە، ڕیاز چەند مانگێک لەمەوبەر ئەو داواکارییەی پێشکەش کردووە بۆ بەشداریکردن لە دژی گرووپی حوسییەکان. ئەم هەوڵەی سعوودیە لە کاتێکدایە کە بەدوای بژاردەی سەربازیی نوێدا دەگەڕێت، بەتایبەت لەگەڵ فراوانبوونی بازنەی ڕووبەڕووبوونەوەکان و نزیکبوونەوەی حوسییەکان لە گەرووی بابولمەندەب، کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان.
دیمەشق لە وەڵامی ئەو داواکارییەدا ڕوونیکردووەتەوە کە لە ئێستادا تەرکیزی خستووەتە سەر دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزە چەکدارەکانی و نایەوێت وەک لایەنی سێیەم بچێتە ناو جەنگی یەمەنەوە. سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم دۆسیەیە بەتەواوی "داخراوە"، بەڵام حکوومەتی سووریا بە ڕیازی ڕاگەیاندووە کە ڕێگری لە گەشتی تاکەکەسیی هاووڵاتییانی سووری ناکات بۆ بەشداریکردن لە شەڕەکەدا، لەگەڵ جەختکردنەوە لەوەی کە دیمەشق هیچ بەرپرسیارێتییەک لەبەرانبەر ئەو بەشدارییە تاکەکەسییانەدا هەڵناگرێت.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە سعوودیە تاوتوێی هێنانی هێزی لە چەند وڵاتێکی دیکەوە کردووە، لەوانە پاکستان. لە هەمان کاتدا، چەند ڕاپۆرتێکی پشتڕاستنەکراوەش ئاماژە بە هەبوونی هەوڵێک دەدەن بۆ ڕاکێشانی چەکدار لە وڵاتانی باکووری ئەفریقاوە، بەتایبەتی لە میسر و لیبیا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە