2 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
پارێزگای قودس: بهیانی ئهمڕۆ پێشێلكاری ئهنجام درا
پهیام
نزیکەی ١٠٠ جولەکەی ئۆردوگانشین لەژێر پاراستنی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیاندا هەڵیانکوتایە سەر حەوشەکانی مزگەوتی ئەقسا و ڕێوڕەسمی ئایینییان ئەنجامدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای قودس لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، نزیکەی ١٠٠ جولەکەی ئۆردوگانشنەکان بە پاسەوانیی هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ناو حەوشەکانی مزگەوتی ئەقسا و نوێژ و نەریتی تەلمودییان ئەنجامداوە؛ ڕوونیشیکردەوە کە ئەم هەڵکوتانە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی جەژنی «کیپوور»ی جولەکە، و تەنیا یەک ڕۆژ دوای ئەوە دێت کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی قەوارەی زایۆنی لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرەکانی کابینەکەی و هەزاران نیشتەجێی دیکە لە گۆڕەپانی دیواری براق لە قودسی کۆن ئامادە بوون.
هاوکات لایەنە فەلەستینی و ئوردونییەکان لە لێدوان و ڕاگەیەندراوەکانیاندا هۆشداریی توندیان دا لە زیادبوونی ئەم هەڵکوتانانە لە وەرزی جەژنە جوولەکەکاندا و هەوڵدان بۆ دابەشکردنی کاتی و شوێنیی مزگەوتەکە؛ لەو چوارچێوەیەشدا جەختیان لە پێگەی مێژوویی و یاسایی پیرۆزگاکە کردەوە کە سەرجەم ڕووبەرەکەی بە ١٤٤ دۆنمەوە تەنیا شوێنی پەرستشی تایبەت بە موسڵمانانە، و فەرمانگەی ئەوقافی قودس سەر بە وەزارەتی ئەوقافی ئوردون تاکە لایەنی ڕێگەپێدراوە بۆ بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی کاروباری مزگەوتی ئەقسا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە