1 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
پڕۆژەی ڕووناکی: قەرزە کۆنەکان بەبێ داشکاندن دەکرێنە قیستی مانگانە
پهیام
پڕۆژەی ڕووناکی بڕیاری قیستکردنی سەرجەم قەرزەکانی پێش دەستپێکردنی پڕۆژەکەی ڕاگەیاند، کە لەگەڵ پسوولەی خولی مانگی نۆوە هەژمار دەکرێت و ماوەکەی تاوەکو دوو ساڵ دەخایەنێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی پڕۆژەی ڕووناکی، ئەو هاوبەشانەی سوودمەند نەبوون لە داشکاندنی ٥٠٪ی پێشوو، قەرزە کۆنەکانیان دەخرێتە سەر پسوولەی نوێ و مۆڵەتی ٥٠ ڕۆژیان دەبێت بۆ دانەوەی؛ لەو چوارچێوەیەشدا بۆ پۆلی ماڵان و کشتوکاڵ ماوەی دانەوەکە تاوەکو ٢٤ مانگە بە کەمترین قیستی ٢٠ هەزار دینار، بۆ بازرگانیی بچووک تاوەکو ١٢ مانگە بە هەمان کەمترین بڕ، و بۆ بازرگانی و پیشەسازیی گەورەش ماوەی شەش مانگ دانراوە بە کەمترین قیستی ٢٠٠ هەزار دیناری مانگانە.
پڕۆژەی ڕووناکی لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاشکرای کرد کە زیاتر لە ٩٠٪ی هاووڵاتییان کارەبای بەردەوامیان بۆ دابینکراوە و بەهۆی داشکاندنەکانی پێشووشەوە، ١.٢ ملیۆن هاوبەش لە سەرانسەری کوردستاندا هیچ قەرزێکیان لەسەر نەماوە؛ هاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە بەپێی نرخە نوێیەکان، خەرجیی مانگانەی ٨٠٪ی هاووڵاتییان، بەتایبەت کەمدەرامەتان، بە بەراورد بە سەردەمی کڕینی کارەبای مۆلیدە و نیشتمانی بە ڕوونی کەمیکردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە